کۆماو هێرشی سەر کەنەکە و سلێمانی شەرمەزار کرد
کۆماو کوژرانی دەنیز جەودەت بولبول نوێنەری کەنەکە و هێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی دژی خیانەت و هێرشەکان دەوەستینەوە".
کۆماو کوژرانی دەنیز جەودەت بولبول نوێنەری کەنەکە و هێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی دژی خیانەت و هێرشەکان دەوەستینەوە".
دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان وبێسەروشوێنەکان (کۆماو) بە ڕاگەیاندراوێک کوژرانی دەنیز جەودەت بولبول نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و هێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "خیانەت و دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسان هێرشیان کردە سەر یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد".
لێدوانەکەی کۆماو بەم شێوەیەیە: "لە 18.9.2023 دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر، بە هاوکاری بنەماڵەی بارزانی، هێرشی کردە سەر سیاسەتمەدار و تێکۆشەرانی گەلی کوردستان لە باشوور.هاوکارانی قێزەون و خوێنڕێژ و مافخۆر لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، لەئەنجامی ئەم هێرشانەدا لە هەولێر، دەنیز جەودەت بولبول ئەندامی کەنەکە ولە سلێمانی سێ پێشمەرگەی یەنەکە شەهید بوون و سێ پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئاشکرایە بەبێ هاوکاری بنەماڵەی بارزانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت بەم شێوەیە هێرش بکات. خیانەت گەیشتووتە بەرزترین ئاستی خۆی. بە پێی زانیارییەکان هێزە چەکدارەکانی پەدەکە خۆیان بۆ هێرشێکی گەورە ئامادە دەکەن. ئێمە وەک دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان وبێسەروشوێنەکان (کۆماو)، هاوکاری قێزەون و هێرشە دڕندانەکان شەرمەزار دەکەین.
داوا لە گەلەکەمان، پارت ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین لە دژی خیانەت و هێرشەکان هەڵوێستی جدیی نیشان بدەن. بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی دژی خیانەت و هێرشەکان دەوەستینەوە.
بەهیوای ڕاگرتنی هێرشە دڕندانەکان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و گەلی کوردستان دەکەین".