کۆمەڵکوژی پاریس لە نیکۆسیا شەرمەزارکرا

کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس، کۆمەڵکوژی پاریسیان بە دەستی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ژنانی سەر بە مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس، چالاکییەک ڕێکخرا. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.

لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان بە وێنەی شەهیدان ساکینە جانسیز (سارا) و فیدان دۆگان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕوناهی) و ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) و میر پەروەر و عەبدولرەحمان کیزیل، بەرزکرانەوە. هەروەها پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا بە زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، ئەندامانی دیپلۆماسی مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس بە ناونیشانی "کۆمەڵکوژییەکان ڕوون بکەنەوە" و "مەبنە هاوبەشی کۆمەڵکوژی" چەند دۆسیەیەکیان ڕادەستی بەرپرسانی کۆنسوڵخانەی فەرەنسا کرد.

سیاسەتمەدار لەزگین سەرحەد وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد، پاشان چالاکوانان بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتاییان بە چالاکییەکە هێنا.