کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە کێل شەرمەزارکران
کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە شاری کێلی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا
کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە شاری کێلی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا
کۆمەڵێک چالاکوان بە پێشەنگایەتی ژیانی ژن و (Defend kurdistan) لە کێل کۆبوونەوە، کۆمەڵکوژییەکانی پاریسیان شەرمەزارکرد.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد، پاشان بەشداران ڕێپێوانیان کرد.
لە چالاکییەکەدا چەندین جار درووشمەکانی "تیرۆریست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە، کۆمەڵکوژییەکان شەرمەزارکران و بانگەواز لە دەوڵەتی فەرەنسا کرا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.
لەگەڵ بەفربارین و هەوای سارد، چالاکییەکە بە بەشداری زۆر کەس بە گوتنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.