کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە ستۆکهۆڵم یادکرانەوە

مەجلیسی ژنانی ئامارا لە ستۆکهۆڵم بە چالاکییەک شەهیدانی هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی یادکردەوە.

ساکینە جانسیز و فیدان دۆگان و لەیلا شایلەمەز لە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکران، ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولرەحمان کیزیل لە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆرکران، لە ستۆکهۆڵم بە چالاکییەک یادکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا کۆمەڵکوژییەکان شەرمەزارکران و ناڕەزایەتی بەرامبەر دەوڵەتی فەرەنسا پیشاندرا کە پاش ١٠ ساڵ، هێشتاش دادپەروەری بەدی نەهێناوە، فەرەنساش وەک هاوبەشی تاوانەکە ناسێنرا.

هەروەها راگەیاندراوە، تا بکوژانی کۆمەڵکوژییەکان دادگایی نەکرێن، ژنان و گەلی کورد لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکەن.

لە چالاکییەکەدا، درووشمەکانی "سارا، ڕۆژبین، ڕوناهی" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە. چالاکوانان تاجەگوڵینەی ڕەشیان لەبەدەم کونسوڵخانەی پاریس دانا، پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکان دۆسیەیەکیان ڕادەستی بەرپرسانی کۆنسوڵخانەی فەرەنسا کرد.