کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کورد بەڕێوەبەرایەتی نوێی هەڵبژارد
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کورد لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆیدا، بەڕێوەبەرایەتی نوێی هەڵبژارد.
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کورد لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆیدا، بەڕێوەبەرایەتی نوێی هەڵبژارد.
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کورد لە بینای خۆی لە فاتیحی ئیستەنبوڵ، چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست، بە ئامادەبوونی چەندین ڕێکخراو و کەسێتی، کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستداوە دەستی پێ کرد و پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی خەباتی کۆمەڵەکە پیشاندرا.
پاشان هاوسەرۆکانی کۆمەڵەکە، ئەیوب شوباش و ڕەمزیە ئاڵپ ئەرسەلان قسەیان کرد، باسیان لە کاروخەباتی پێشووی کۆمەڵەکەیان کرد، بەتایبەت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی، جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە نەریتی پێشووتر و خەباتی مەزنتر لەپێناو ئامانجەکان.
پاشان زمانزان، زانا فارقینی وتەیەکی پێشکەش کرد.
دواتر ڕاپۆرتی کاروچالاکییەکانی کۆمەڵەکە خوێنرایەوە. ڕەمزیە ئاڵپ ئەرسەلان و هەنۆ ڕوناک وەک هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردران.
کۆنگرەکە بە گۆرانی کوردی کۆتایی هات.