لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وڵاتی هۆلەند، بە ئاماژەدان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە ١٠-١٠-٢٠٢٣ دەستیپێکردووە، داوای لە کوردستانیان لە هەر چواربەشی کوردستان و دەرەوە کردووە لە پێناو شکاندنی گۆشەگیری رەها و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری لەو هەڵمەتە فراوان بکرێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی هۆلەندی پەژاک:
"هەر وەک هەمووان ئاگادارن لە ئاکامی پیلانگێڕی ناودەوڵەتی لە دژی رێبەر ئۆجالان و تەڤگەری ئازادی کوردستان کە لە ٩ی ئۆکتۆبری ١٩٩٨ی زایینی و بە دەرکەوتنی سەرۆک ئاپۆ لە سوریا دەستی پێکرد. سەرەنجام لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا پیلانگێڕان سەرۆک ئاپۆیان بەدیل گرت و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە بەرەو تورکیا رفاندیان. شێوازی پیلانگێڕی و رفاندنەکەی مێژووی مرۆڤایەتی شتی وای زۆر زۆر بە کەمی بە خۆیەوە بینیوە. هەروەک شێوازی بەدیل گرتن و رفاندنەکەی دەگمەنە، زیندان و شێوازی بەند کردنەکەشی تایبەتە و لەگەڵ هیچ یاسا و رێسایەکی مرۆییدا نایەتەوە!!! ئەگەرچی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی یەکێتی ئۆروپا (CPT) بەڵێنی دابوو کە چاودێری رەوشی سەرۆک ئاپۆ بکات، بەڵام هیچ کام لە بەڵێنەکانی خۆی بەجێ نەهێناوە, خۆشی بۆتە بەشێک لە پیلانەکە و رێبەر ئۆجالان لە دۆخێدا راگیراوە کە لەگەڵ یاساکانی خودی دەوڵەتی تورکیادا ناکۆکە. ئەو بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژوارترین دۆخدا بەند کراوە و زیاتر لە ٣٣ مانگە گۆشەگیری رەها بە سەریدا سەپاوە و هیچ جۆرە هەواڵێک لەبارەی رەوشی ئەو لە بەردەستدا نییە و سی پی تیش تەنیا وەک چاودێرێکی پاسیڤ، چاودێری دۆخەکە دەکات!!!
بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە و ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ، لە ساڵرۆژی دەستپێکردنی ئەو پیلانگێڕیە نێونەتەوەییەدا، لە ١٠-١٠-٢٠٢٣ هەڵمەتێک لە ژێر ناوی، ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، دەستی پێکردووە. ئەم کامپانیە، لە ئاستی هەموو کوردستان، ئۆروپا، ئەمریکای لاتین و هەموو دنیا بەردەوامە و تا دێ بەرفراوانتر دەبێت. زۆر کەسایەتی سیاسی، ئاکادیمیک، پارلەمانتار، هونەرمەند، پارێزەر و بە کورتی لە هەموو چین و توێژەکان و لە هەموو ئاستەکاندا بەشداری ئەم کامینە دەبەن و داوای ئازادی فیزیکی سەرۆک ئاپۆ دەکەن.
ئێمەش وەک خەباتکاران تەڤگەری ئاپۆیی لە وڵاتی هولەند و وەک کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، لەم وڵاتە، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەو کەسانە کە بەشداری ئەم کامپانیا دەکەن و دەڵێن چیتر بەسە ئەم ستەم و ناحەقیە. پێویستە گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت.
هەروەها، لێرەوە داوا لە گەلەکەمان لە هەرچوارپارچەی کوردستان، لە دەرەوەی وڵات و هەموو ئازادیخوازانی دنیا دەکەین و بەشداری ئەم کامپینە بکەن".
هـ . ب