كۆمیتەی زیندانیانی پەكەكە و پاژك: دەبێت لەدژی گۆشاری سەر زیندانیان چالاكیی جەماوەری پێکبهێنرێت

كۆمیتەی زیندانیانی دۆسیەی پاژك و پەكەكە لەزیندانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك رایانگەیاند، رۆژانە تەرمی یەكێك لەهاوسەنگەران و هاورێیانمان لەزیندانەكان دەربرێتە دەرەوە ....

كۆمیتەی زیندانیانی دۆسیەی پاژك و پەكەكە لەزیندانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك رایانگەیاند، رۆژانە تەرمی یەكێك لەهاوسەنگەران و هاورێیانمان لەزیندانەكان دەربرێتە دەرەوە و راشیانگەیاند؛ دۆژمن بەبەكارهێنان و بەفراوانكردنی ئەشكەنجەی وەحشیانە سەرقاڵی كۆمەڵكۆژیی گەلی كوردە.

كۆمیتەی زیندانیانی پەكەكە و پاژك لەسەر سەركۆت و كۆشتنی زیندانیان لەزیندانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە. كۆمیتەكە رایگەیاندوە، هیچ كەس نابێت بەرامبەر بەو كۆشتنانەی لەزیندانەكانی پێكدێن، بێدەنگ بێت و كۆمیتەكە راشیگەیاندوە؛ دەبێت هەموو هەرێمەكان ببنە شوێنی گۆڕەپانی چالاكی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر بەو كۆشتنانە و بەشەهیدبوونی هەڤاڵانمان بەرخۆدانەكانمان پەرە پێ بدەین.

كۆمیتەی زیندانیانی پەكەكە و پاژك لەسەر پیشێلكردن و زۆڵم و زۆریەكان لەبەرامبەر زیندانیان لە زیندانەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەردا راگەیەندراوكی بڵاوكردەوە.

كۆمیتەی زیندانیانی پەكەكە و پاژك ئاماژەی بەوەكرد، دەسەڵاتداریەتیی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بۆ شاردنەوەی بنكەوتنە یەک لە  دوای یەكەكانیان، لەهەموو گۆڕەپانەكاندا دەستیان بەهێرشی وەحشیانە بۆ سەر گەلی كورد كردوە.

كۆمیتەی زیندانیان لەبەردەوامی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەنموونەیەكی دژە یاسایی و دژە مرۆڤی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەبەرامبەر بەگەلی كورد دەكات و دەڵێت؛ رژێمی فاشیستی تورك بەهۆی بێچارەبوونیەوە لەبەرامبەر بە بەرخۆدانی گەریلاكان لەچیاكانی كوردستان، رۆژانە چەكی كیمیایی و ئەتۆمی تاكتیكی لەچیاكان بەکار دەهێنێت و هەموو رۆژێک تاوان شەڕ ئەنجام دەدات.

كۆمیتەی زیندانیان پارتی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژک) و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەسیستەمی ئەشكەنجە و كۆشتن لەزیندانەكانی دەوڵەتی تورك دەدات و دەڵێت:"بەرپرسان و كارمەندانی زیندانەكانی توركیا كە لەكادرەكانی ئاكەپە و مەهەپە پێكدێن، رۆژانە زیندانیانی كورد بەشێوەیەكی وەحشیانە ئەشكەنجەی رۆحی و جەستەیی و دەروونی دەدەن و لەئەنجامی ئەو ئەشكەنجانەش تا ئێستاكە بەهەزاران هەڤاڵمان گیانیان بەختكردوە و شەهید بوون.

كۆمیتەی زیندانیانی پاژك و پەكەكە رایدەگەیەنن كە هەر رۆژ تەرمی یەكێك لەهەڤاڵان لەزیندانەكان دەردەهێندرێن و دۆژمن بەبەرفراوانكردنی ئەشكەنجەی وەحشیانە سەرقاڵی كۆمەڵكۆژی گەلی كوردە.

كۆمیتەی زیندانیانی پاژك و پەكەكە لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا بانگەوازی لە گەلی كورد و دۆستانی گەلی كورد دەكات، لەبەرامبەر بەكۆمەڵكۆژی لەزیندانەكانی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەزیندانیە كوردەكان، بەبەرپرسیاریەتی هەڵسوكەوت بكەن و هەموو گۆڕەپانەكان لەهەموو هەرێمەكان لەتوركیا و كوردستاندا بكەنە گۆڕەپانی چالاكی ناڕەزایەتی و بەبەرفروانكردنی بەرخۆدان دژی فاشیزم ئەركی مرۆڤیی و وڵاتپارێزی خۆتان بەجێ بهێنن.

ژ.ت