کۆن مەد: بە ڕۆحی خۆ تەیارکردنی هەمەلایەنە لە دژی داگیرکاری و خیانەت بڕژێنە سەر شەقامەکان!

کۆن مەد رایگەیاند، دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە بە هێرشی ئاسمانی و وشکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە و تاوانی شەڕی کردووە و داوای لە کوردانی ئەڵمانیا و دۆستانیان کردووە، بەشداری چالاکیەکانی ئەمڕۆ بکەن.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بە بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا و داوای لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا بڕژێنە سەر شەقامەکان.

راگەیاندراوەکەی کۆن مەد و بەرنامەی چالاکییەکان، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت بەمشیوەیەیە:

"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکاری کوردستان داگیر دەکات و هێرشەکانی دژ بە گەلی کورد بەردەوامە. دەیەوێت بەو هێرشانەش گەلی کورد ناسەقامگیر و بێ پێگە بکات و دەستکەوتەکانی لەناوببات.

 دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بە پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان دەیەوێت ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە هەموو دەڤەرێکدا گەلەکەمان لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا ڕاپەڕین و گەورەترین وەڵامیان دایەوە. داگیرکەران نەیانتوانی بەرهەڵستی بکەن و خۆیان لە بەرامبەریدا رابگرن، بۆیە سەرەتا هێرشیان کردە سەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکاندا و کۆمەڵکوژیان کرد. ئێستا هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دەیانەوێت بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنن.

لە دژی هەموو ئەو هێرشانە گەریلاکانی ئازادی، کە تاکە هیوای گەلی کوردن لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدانی ئەفسانەوەی و قارەمانەنە دەکەن و گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانیان دەپارێزن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەو هێرشە داگیرکارییە نائەخلاقییانەدا گوندەکان بۆردوومان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. بە هێرشە ئاسمانی و وشکانیەکانی ئێستا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر جارێکی دیکە یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و تاوانی شەڕ دەکات.

گەلی کورد لە دژی ئەو هێرشانە پشتیوانی لە ڕۆڵەکانی خۆی دەکات و لە دژی داگیرکاری، شەڕی پاکتاوکاری و خیانەتی پارتی لە هەموو ناوچەیەکدا بەبێ ڕاوەستان و پسانەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن.

لەسەر ئەم بنەمایە بەناوی کۆن مەد-ەوە داوا لە گەلەکەمان لە ئەڵمانیا و هەموو هەڤاڵانمان دەکەین کە دژی شەڕن بەشداری لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ ١٨ی نیسان بە ڕۆحی خۆ تەیارکردنی هەمەلایەنەوە بکەن.

کات و شوێنی چالاکییەکان:

Köln, Li pêşiya Dêra Domê, Saet: 17.00

Düsseldorf, HBF, Saet: 17.00

Bielefeld , HBF, Saet: 17.00

Dortmund, HBF, Saet: 17.00

Duisburg, HBF, Saet: 17.00

Osnabrück, HBF, Saet: 17.00

Bonn, Münsterplatz, Saet: 17.00

Leipzig, HBF (Willi Brand Platz), Saet: 18.00

Berlin, Alexanderplatz, Saet: 14.00

Dresden, Albert Platz, Saet:18.00

Halle, Marktplatz, Saet:18.00

Magdeburg, HBF, Saet:18.00

Hamburg, Jungfernstig, Saet: 18.00

Kasel, König Platz, Saet: 17.00

Hannover, HBF, Saet: 18.00

Kiel, HBF - Saet: 18.00

Stuttgart, Lautenschlager Str., Saet: 15.00

Freiburg, Platz der Alten Synagog, Saet: 15.00

München, Karlsplatz Stachus, Saet: 15.00

Frankfurt, Bockenheimerwarte, Saet: 15.30

Saarbrücken, Europa galeri, Saet: 15.00

Gießen, Kirchenplatz, Saet: 17.00

Mannheim, Paradeplatz, Saet: 16.00

ژ.ت