کۆن-مەد بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی کۆڵن راگەیاند
کۆن- مەد بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی ١٧ی شوباتی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کە لە ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت، بانگەوازێکی راگەیاند.
کۆن- مەد بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی ١٧ی شوباتی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کە لە ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت، بانگەوازێکی راگەیاند.
کۆنفیداسیۆنی کۆردستانیانی ئەڵمانیا (کۆن-مەد) پەیوەست بە ڕێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵن، کە لە ٢٦ ساڵەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەین. ئامانجی سەرەکی گۆشەگیری، لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قوڵکردنەوە و چەقبەستنی کێشەکانی گەلی کوردە. ئامانجی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری ئیمراڵی، ئاشکرایە لە دژی بوون و ئیرادەی ئازادە و بەمەبەستی تواندنەوە و قڕکردنی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.
کۆن-مەد ڕایگەیاند، هێزە پیلانگێڕەکان، بە سیستەمی پیلانگێڕیی دەیانەوەێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بێ کاریگەر بکەن، لە کۆمەڵگەی داببڕن و ئەوەشی خستووەتەڕوو: " بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی سیستەمی پارادایمی نەتەوەی دیموکرات، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن، هەر وەها بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، بەرامبەر هەموو کێشەکانی کۆمەڵگا، کە خۆیان سپاردوە بە سیستەمی دەسەڵاتخوازی دەوڵەت نەتەوەی سەردەست و پیاوسالاری. چارەسەری بۆ کێشەکانی کۆمەڵگای چەوساوە و بندەست پێیە. بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەری جیهان و هیوایی گەلانە".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا کۆن-مەد، داوای لە (سی پی تی)، ئەنجومەنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و رایگەیاند : "بە زووترین کات، دەستوەردان بکەن و کۆتایی بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بێنن و شاندێکی بە پەلە پێکبهێنن. سیاسەتی گۆشەگیری و شەڕ، بە ئامانجی تواندنەوە و لە ناوبردنی تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلی کوردە. تاوەکو گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی پێنەهێندرێت، قڕکردنی کوردان بەردەوام دەبێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد، دیموکراتیکی بوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و کۆتایی هێنانی شەڕ، دەبێت ڕێبەری گەلی کورد ئازاد ببێت. هەربۆیە بۆ بەشداری لە رێپێوانی مێژوویی کۆڵن لە ١٧ی شوبات داوا لە گەلی کورد و دۆستانی گەلی لە ئەڵمانیا دەکەین بەشداری ئەو رێپێوانە بکەن و ئەوەیان بیر نەچێت، کە بێدەنگی مردنە و تەماشاکردن تاوانە".