کۆن-مەد لە دژی سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا داوای بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی بەرلین دەکات

کۆن-مەد داوای لە کاربەدەستانی حکومەتی ئەڵمانیا کرد، بانگهێشتکردنی ئەردۆغان بۆ بەرلین هەڵبوەشێننەوە و داواشی لەگەلی کورد هێزە دیموکراستیەکان کرد کە لە دژی ئەو سەردانە لە ١٨ی تشرینی دووەمدا بەشداری لە رێپێوانەکەی بەرلیندا بکەن.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) لەبارەی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا کە پێشبینی دەکرێت ١٧ی تشرینی دووەم سەردانی بەرلین بکات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا بە بیرهێنراوەتەوە ئەردۆغان رۆژێک بەر لە رێپێوان لە دژی قەدەغەکردنی سەر پەکەکە لە ١٨ ی تسرینی دووەم دەچێتە بەرلین، هەربۆیە باش دەزانرێت ئەوە بە چ واتایەکە.

کۆن-مەد رایگەیاند، کە سیاسەتی قڕکاری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد بێ پسانەوە بەردەوامە و وتی، "ئەردۆغان لە تورکیا بەرهەڵستکاران سەرکوت دەکات و بە تایبەتی لە دژی رێکخراوەکانی گەلی کورد سیاسەتی فاشیستی پەیڕەو دەکات، بە هەزاران سیاسەتمەدار بەدیل گیراون".

لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: "داوا لە گەلەکەمان و هەموو ئەوانەی لە دژی ستەم شان بە شانی مرۆڤایەتی وەستاون، بۆ بەرپەرچدانەوەی دیکتاتۆر ئەردۆغان و حکومەتی ئەڵمانیا بە شێوەی جەماوەری بەشداری لە رێپێوانی گەورەی ١٨ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر لە بەرلین بکەن و بە رۆحێکی نەتەوەیی و بە ئەقڵیەتی دیموکراتیک بە هەستی سەفەربەری بەرەو بەرلین بکەونەڕێ".

هـ . ب