کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکراتیک: ئایین بۆ ستەم بەکاردەهێنن
لە کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکراتیک ڕایگەیاندرا، دەسەڵاتداران لەڕێگەی ئایینەوە ستەمکاری دەکەن.
لە کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکراتیک ڕایگەیاندرا، دەسەڵاتداران لەڕێگەی ئایینەوە ستەمکاری دەکەن.
لە ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری زانایانی ئامەد "کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکراتیک" ئەنجامدرا. کۆنفرانسەکە پاش نیوەڕۆ بە بابەتی "دژی سیاسەتی دیموکراتیکی کورد، کارتی ئایینیی دەوڵەت" بەردەوام بوو.
لەم دانیشتنەدا ئەکادیمیسیان فازڵ بەدرخانئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد دەسەڵات ئایین دەکاتە ئامراز و گوتی: "کاتێک ئایین دەکەنە ئامراز، گەندەڵی و ستەم و زۆرداری پەرەدەسێنێت. بەمەش ئایین لە ڕاستی ئیسلام دووردەکەوێتەوە. دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی خۆی هەموو شتێک بە ڕەوا دەزانێت. کاتێک ئایینی ئیسلام لە جەوهەری خۆی دوور دەخرێتەوە، ژەهراوی دەبێت و دەکوژێت. پارتەکان نەژادپەرستانە دەجووڵێنەوە. لە هەموو ڕووداوێکدا ئایین دەکەنە ئامرازی سیاسەت. بەتایبەت لە ١٥ ساڵی دواییدا، ئایین زیاتر بەکارهێنراوە".
نوسەر و لێکۆڵەر، شوکرو ئاسلان ئاماژەی بەوە کرد خەرجییەکانی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی لە خەرجی ٥ وەزارەت زیاترە، ئەم سەرۆکایەتییە تەنها خزمەت بە تورک و مەزهەبی حەنەفی دەکات.
کۆنفرانسەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.