کۆنگرەی گەل: تێکۆشینی ساڵی ٢٣هەم لە دژی گەلەکۆمە چارەنووس سازدەبێت

"ئەم قۆناغە قۆناغی تێکشکاندنی ڕژیمی فاشیستی تورکە. ئەگەر گەلی کوردستان و دۆستەکانمان خۆیان باش رێکخستن بکەن و بە ڕۆحی سەرکەوتن سەفەربەر ببن، فاشیزم تێکدەشکێنین، ئازادی رێبەرئاپۆ و گەلەکەمان مسۆگەر دەبێت."

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل، بە بۆنەی ٢٢هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە دەسپێکی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە لە ٢٢هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێونەتەوەییدا هەموو هێزە کۆمپلۆگەرەکان بە تووندی ئیدانە دەکەین. ئەو هێزانە لە ئیستاوە ڕوپەلی ڕەشی مێژووی مرۆڤایەتیان بۆ خۆیان تۆمار کردووە."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕاگەیەنراوە کە هێزە بەشداربووەکانی گەلەکۆمەکە بۆ بەرژەوەندی دەولەتەکانی خۆیان، لە شەخسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ویستیان تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان بکەنە قووربانی و وترا، " هەر بۆیە لە دەسپێکی گەلەکۆمەکەدا بە بەرخۆدانی گەلی ئێمە و تەڤگەرەکەمان، بەتایبەت هەڤالە فیداییەکانمان بە درووشمی ' ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' ، لە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا بوونە قەلغانێکی ئاگرین. ڕێبەرەکەیان پاراست و گەلەکۆمەیان پووچەڵکردەوە."

کۆنگرەی گەل بەم بۆنەیەوە، لە شەخسی خالید ئۆرال شەهیدی فیدایی و شەهیدانی قۆناغی گەلەکۆمە بە ڕێزداریەوە یادیان دەکاتەوە و بەڵێنی خۆی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد و گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

ڕاگەیەنراوەکە ئاوەها بەردەوام دەبێت:

" بە پیشەنگایەتی بەریتانیا بە دەستی هەندێ وڵاتی ئەورووپی لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا کوردستان وەک جۆغرافیا و گەلیش پارچە کران و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ ماف و ستاتۆ مانەوە، لە گەمارۆی کۆمەڵکووژیدا تەسلیمی چوار دەوڵەتی داگیرکەر کرا. گەلی کورد بۆ ڕزگاری لە ژێردەسەڵاتی داگیرکەران گەلێک جاران سەرهەڵدانی کردووە. بەڵام وڵاتانی ئەورووپایی نەیانویست کە ستاتۆی شەڕی یەکەمی جیهانی بگۆردرێت. لە هەمبەر داخوازیەکانی گەلی کورد بەردەوام بەتایبەتی هاوکاری دەوڵەتی تورک بوون. بە سیاسەتی دەوڵەتە داگیرکەرەکان، گەلی کورد پارچەکرا و لە هەموو بەشەکانی جیهان لاوازکرا.

لە هەمبەر ئەو سیاسەتەی دەوڵەتانی گەلەکۆمە کەر و ئیمپریالیست و دەوڵەتە داگیرکەرانی کوردستان، بە پیشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردستان لە هەموو بەشەکانی جیهاندا خۆیان بەرێکخستن کرد و گەمارۆی کۆمەڵکووژییان تێکشکاند و لە سەرئەو ئەساسە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا باڵانسێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە.

لە بەرئەوە ڕێبەرئاپۆ بە گەلە کۆمەی نێونەتەوەیی بوو ئامانج هێزە کاپیتالیستەکان. ویستیان بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ تەڤگەری ئازادی تێک بشکێنن و سیاسەتەکانی خۆیان لە کوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوین درێژە پێبدەن. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانی خۆی، ئامانجەکانی گەلەکۆمەی پووچەلکردەوە و پارادیگمای ئازادی خۆی بە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە.

بۆگەلی کوردستان و دۆستەکانمان خاڵی هەرە گرینگ ئەوەیە کە گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە سەر ئەساسێکی ڕاست و درووست تێبگەین. گەلەکۆمەی شکەست خواردوو، بۆئەوەی کە لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بێتە قەیران و بۆشاییەکی گەورەیە. نە لە بەرهێزی خۆی. بۆئەوەی تێک نەچێت بە هەموو هێزی خۆی هێرشی گەلی کوردستان و تەڤگەری ئازادی دەکات و لە سەر رێبەر ئاپۆشدا گۆشەگیرییەکی قوورس بەڕێوە دەبات.

'قۆناغ قۆناغی تێکشکاندنی ڕژیمی فاشیستی تورکە'

ئەم قۆناغە قۆناغی تێکشکاندنی ڕژیمی فاشیستی دەوڵەتی تورکە. ئەگەر گەلی کوردستان و دۆستەکانمان خۆیان درووست بە ڕێکخستن بکەن و بە ڕۆحی سەرکەوتن سەفەربەر ببن، ئێمە فاشیزم تێکبشکێنین، ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان مسۆگەر بکەین. هەر بۆیە تەڤگەری ئازادی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' دەستپێکردووە. ئەم هەڵمەتە وڵامێکە بۆ ئەم قۆناغە، هەموو شتێک لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدایە. بەم بۆنەیەوە سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان. چالاکی لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت ئێمە بەرێزەوە سڵاویان بۆ دەنێرن.

'بانگەوازی بەشداری لە چالاکییەکان'

لە نێوان یەکی شوبات هەتاکوو ١٥ی شوبات بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی پلانێکی تۆکمەی خەباتی بەرفراوان بەرێوە دەچێت. بۆ ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکبووەکان، جێگەی گەل و خەباتی ئێمە هەتا کەمپەینی واژۆی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت. لە هەموو شوینێک بەشداری لە چالاکییەکان زۆر گرینگە. دەبێت هەر کەسیک لەم بوارەدا خۆی بەرپرسیار ببینێت، بەشداری خەبات و چالاکی هەرێمەکەی خۆی بێت.

'لە تێکۆشانی ساڵی ٢٣هەمدا دۆخی ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد رووب ببێتەوە'

لەم قۆناغە ئیستراتژیکەدا تێکۆشانی سالی ٢٣هەمی ئێمە لە دژی گەلە کۆمە، دۆخی ئازادی رێبەر ئاپۆ، دۆخی گەلی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕوون ببێتەوە. هەر بۆیە پێویستە بۆ یەک ئامانج پلانی خۆی دابنێت؛ ئەویش ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ و گەل و تەڤگەرەکەمان، قەیرانی قوورسی دوژمنی فاشیست، پیشکەوتنەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، بۆ ئێمە دەرفەتی سەرکەوتن دەرەخسێنێت. ئێمە تێکۆشان لە دژی گەلەکۆمە لە ساڵی ٢٣هەمیندا لەسەر ئەم بنگەیە بەڕێوە دەبەین.

ئێمە لە تێکۆشین لە دژی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٣هەمدا بۆ گەلی کوردستان و دۆستەکانمان هیوای سەرکەوتن دەخوازین."

ک-ش