کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی: ئەم ئیرادەیە گۆشەگیری دەشکێنێت
لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی کە بە هەزاران گەنج ئامادەی بوون، راگەیەندرا:"خۆمان بەدەستەوە نادەین، ئەم ئیرادە و بڕوایە دەبێتە هۆی شکاندنی گۆشەگیری و لەناوبردنی فاشیزم."
لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی کە بە هەزاران گەنج ئامادەی بوون، راگەیەندرا:"خۆمان بەدەستەوە نادەین، ئەم ئیرادە و بڕوایە دەبێتە هۆی شکاندنی گۆشەگیری و لەناوبردنی فاشیزم."
یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە ناوچەی ڕەزان لە ئامەد بە دروشمی " ژیانەوەی گەنجان" دەستی پێکرد. بە هەزاران گەنج بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد. لە کۆنگرەکەدا گەنجان بە دروشمێکی نووسراو داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراسییان کرد. گەنجان بە دروشمی"بژی بەرخۆدانی زیندان" سەرنجیان بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان ڕاکێشا. لە هەمان کاتدا دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان، زۆرێک لە پەرلەمانتاران و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری کۆنگرەکە بوون.
کۆنگرەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختکردوانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەستی بەکار کرد. پاشان بەشداربووان بە یەک دەنگ دروشمی "شەهید نامرن"یان وتەوە. بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی مێردین، سەرنجی بۆ مانگرتنی زیندانییەکان بە داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی:" سڵاو بۆ زیندانیانی ئازادی دەنێرین، ئەوانەی کە مانیان لە خواردن گرتووە. ئێمە هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نەداوە، هەرگیز خۆبەدەستەوەنادەین. ڕێکخستنەکەمان گەورەتر دەکەینەوە. ئێمە لێرەدا بەهێزترین وڵام بەو کەسانەی دەدەینەوە کە لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە هەوڵی لەناوبردنمان دەدەن ."
سەنەم ئەریش، ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی لە کۆنگرەکەدا، سڵاوی لە گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئازادیخوازی و تێکۆشەر کرد و وتی:" سڵاو لە ئێوە و سڵاو بۆ کەسانە دەنێرین لە زیندانەکاندا کە بە برسیکردنی جەستەیان بەرخۆدان دەکەن؛ سڵاو بۆ دایکانمان کە ئیشکگریی دادپەروەری بەڕێوەدەبەن. سڵاو لە گەنجانی وڵاتپارێز، لەوانەی بۆ ئایندەیەکی ئازاد تێکۆشان دەکەن، سڵاو لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان."
سەنەم ئەریش رایگەیاند:"ئێمە سەرەڕای هەموو سیاسەتە تایبەت و چەقبەستووەکان دژ بە فاشیزم شەڕدەکەین. تێکۆشانمان لە پرۆسەیەکی گرنگ و مێژووییدایە و ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەنرختر دەکات ئەو مانگرتنانەیە کە هەڤاڵانمان لە زیندان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیرییەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێکردووە. ئەمڕۆ لە زیندانی ئیمرالی چەمکی گۆشەگیری زیاتر و زیاتر قووڵتر دەبێتەوە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە زیاتر لە جاران گۆشەگیریی ڕەها و ئەشکەنجەی دەروونی دەسەپێنن. ئەم گۆشەگیرییە لەسەر ڕێبەرایەتی بەرهەمی کەسانێکە کە لە هێزی ئاگر دەترسن. چونکە دەزانن گەنجان و ژنان لە دەوری ئەم بیرۆکەیە کۆبوونەتەوە. ئیرادە و ناسنامەی خۆمان لە پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا دۆزیوەتەوە. ئێمە بەم شێوەیە گۆشەگیری هەڵدەسەنگێنین."
چونکە ڕێبەری گەلی کورد بەم مانایە دژە تاکڕەویی و دەسەڵاتی لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە. ڕێبەری گەلی کورد واتە خۆڕێکخستن لە سەرەوە بۆ خوارەوە. واتە هەڵوێستە لە دژی شەڕی تایبەت. لەم کاتەدا من لە گەنجانی ئێرە دەپرسم؛ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ئەو ئەرکانەی ڕێبەرایەتیمان پێی بەخشیوین جێبەجێ بکەین؟ ئایا ئەم گەنجانە گۆشەگیری دەشکێنن؟ ئایا فاشیزم پارچە دەکەن؟ ئێمە کۆڵمان نەداوە و کۆڵ نادەین. ئەم کۆنگرەیە، ئەم حەماسەتە، ئەم باوەڕە و ئەم ئیرادەیە، گۆشەگیری دەشکێنێت و فاشیزم لەناو دەبات."
یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجان، محەمەد خالیس سایکان، وتی:"ئەرکی سەرەکی سەردەمی نوێی گەنجان "شکاندنی گۆشەگیرییە، وزە و دینامیزم توانای تێکشکاندنی هەموو جۆرە بەربەستێک هەیە، تەنیا مەرجی سەرەکی هێزی ڕێکخستنە. پێویستە بەشدار بین لە نوێنەرایەتیکردنی شوناسێک کە هیچ سنوورێک ناناسێت و ئەوەی هەمووان دەڵێن مەحاڵە بە ئەنجام بگەیەنێت. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین درێژە بەو میراتە پیرۆزە بدەین کە بۆمان بەجێماوە. ئەوەی دەکەوێت سەر شانمان تەنیا سەرکەوتنە، سەرکەوتنە."
لە کۆتاییدا سەیکان سەبارەت بە گۆشەگیرییە وتی:"هیچ سوودێکی نییە دانیشتن و تەنها بڵێیت قبوڵی ناکەم."