کەنەکە پشتوانی لە بانگەوازی بۆ یەکێتیی و یەکڕیزی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات کرد
پاش ئەوەی بانگەوازی یەکێتیی و یەکڕیزی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، کەنەکەش پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازییەکە ڕاگەیاند و وەک بەشێک لە پڕەنسیپی کەنەکە بەناوی دەکات.
پاش ئەوەی بانگەوازی یەکێتیی و یەکڕیزی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، کەنەکەش پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازییەکە ڕاگەیاند و وەک بەشێک لە پڕەنسیپی کەنەکە بەناوی دەکات.
کۆنگڕەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، بەڕاگەیەندراوێک بەپیر بانگەوازی کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مامۆستان، خوێندکارانی زانکۆ، نوسەر، شاعیر، هونەرمەندوە چوو کە بۆ یەکێتیی و یەکڕیزیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردبوویان و لەو چوارچێوەیەدا پشتیوانی خۆیانی بۆ ڕاگەیاندن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە: وەک کەنەکە لە سەرتای درووستبوونمانەوە داوا لە حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستانی دەکەین، لە ڕووبەروبونەوە لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان یەکڕیزو یەکدەنگ بن. ئەو خالانەی کە لە بانگەوازەکەی ئەم کۆمەڵە چالاکوانەدا هاتووە وەکو بەشیک لە پرەنسيپی بنەڕەتیی ک ن ک ئەزانین و پشتیوانی لێدەکەین.
دەقی ڕاگەیندراوەکەی کەنەکە...
پشتیوانیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بانگەوازی کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مامۆستان، خوێندکارانی زانکۆ، نوسەر، شاعیر، هونەرمەند، بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەروەك ئاگادارن کۆنگرەی نەتەوەیی کردستان ، ک ن ک لە سەرتای درووستبوونیەوە داوی لە حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستانی کردووە، لە ڕووبەروبونەوە لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان یەکڕیزو یەکدەنگ بن. ئەو خالانەی کە لە بانگەوازەکەی ئەم کۆمەڵە چالاکوانەدا هاتووەو وەکو بەشیک لە پرەنسيپی بنەڕەتیی ک ن ک ئەزانین.
لە جەند ساڵی رابردوو دا، وە بە تایبەت لە چەند هەفتەی ڕابردووا، کوردستانيان لە ڕوژهەڵاتی کوردستان و هەر وەها گەلانی دیکەی جوگرافیای سیاسی ئیران، لە خەباتیکی بێ وچاندان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەرەفەتیکی رەخساندوە بۆ بەدەستخستنی دەستکەوی گەورە بۆ گەلەکەمان لە روژهەلاتی کوردستان. هەر بۆیە پێویستە حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەستیاری و یەکتر قبوڵکردن لە پێناو ئامانجەکانی گەلەکەماندا یەکدەنگ و یەکرێز پشتیوانیی لێبکەن.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پشتیوانی بانگەوازەکەی ئەو چالاکوانانە دەکەين و بە بەشێک لە کار و خەباتی خۆمانی دەزانین لە پێناو سەرکەوتنی خەباتی گەلەکەمان لە ڕوژهەڵاتی کوردستان. هەروەها داوا لە هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەکەین لە ئەم کاتە هەستیارەدا، یەکڕێزی و یەکدەنگی خؤیان بە پێی ئەو خاڵانەی کە لەم باگەوازەدا هاتووە، بپارێزن.
کۆنسەی بەڕێوبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ك ن ك
24.10.2022 برۆکسل
هـ.هـ