کەنەکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران کرد.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران کرد.
دوێنێ شەو لە قەزای سۆران سەر بە هەولێر، ئاگر لە بینایەک بەربوو، بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەس بریندار بوون. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە پەیامێک سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کرد.
پەیامی کەنەکە بەم جۆرەیە:
"بەداخەوە بەهۆی کارەساتی سوتانی بینای مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سۆرانەوە، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێک بریندار بوون. بەهۆی ئەم ڕووداوە خەمناکەوە، وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و بەهیواین بریندارەکان بەزووترین کات و بەتەندروستییەکی باشەوە بگەڕێنەوە نێو خێزانەکانیان. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوە جدی بکەن دەربارەی هۆکاری ڕوودانی کارەساتەکە و لایەنە خەمساردەکان ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ڕۆحی قوربانییەکان شاد بێت".