كرێكارانی میگرۆس كه به‌رخودانیان كرد سه‌ركه‌وتن
كرێكارانی كۆگاكانی میگرۆس كه به‌هۆی مووچه و ده‌ركردن له كاره‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ خۆڕاگریان كرد، سه‌ركه‌وتن.
كرێكارانی كۆگاكانی میگرۆس كه به‌هۆی مووچه و ده‌ركردن له كاره‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ خۆڕاگریان كرد، سه‌ركه‌وتن.
دوابه‌دوای به‌رخودانی ئه‌و كرێكارانه‌ی له دهپۆكانی میگرۆس كارده‌كه‌ن، به داواكاری زیادكردنی مووچه، مافی ده‌سته‌به‌ر، ئاسایش و ته‌ندروستی كرێكاران و باشتر كردنی هه‌لومه‌رجی كار، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میگرۆس و سه‌ندیكای كرێكاران كۆگا، به‌نده‌ره‌كان و كرێكارانی ده‌ریایی دهگهده-سه‌ن گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
دهگهده-سه‌ن به نوسراو راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان رێككهوتوونیان كردووه و كرێكاران سه‌ركه‌وتوون.
دهگهده-سه‌ن رایگه‌یاندووه، كه له‌باره‌ی ده‌ركردن له كار، زیادكردنی مووچه، مافی ده‌سته‌به‌ر، ته‌ندروستی كرێكاران، سه‌لامه‌تی كار و كێشه‌كانی تر له كارگه‌كه رێككه‌وتن كراوه.
دهگهده-سه‌ن ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه به نێوه‌ندگیری هالوك له‌ڤه‌نت به به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میگرۆس و به گه‌رنتی ئوسه گروپ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كراوه. دهگهده-سه‌ن باسی له‌وه‌كردووه له ئه‌نجامی پشتیوانیه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنی كۆتایی هاتووه.
هـ . ب