کشناک: دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە
سیاسەتمەداری کورد گوڵتان کشاناک لە دۆزی کۆبانێ ڕایگەیاند بەبێ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پرسی کورد لە سوریا چارەسەر نابێ و گوتی: "ئەوەی ئەم وڵاتە ڕزگار دەکات ئاشتی و چارەسەرە. دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە".
سیاسەتمەداری کورد گوڵتان کشاناک لە دۆزی کۆبانێ ڕایگەیاند بەبێ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پرسی کورد لە سوریا چارەسەر نابێ و گوتی: "ئەوەی ئەم وڵاتە ڕزگار دەکات ئاشتی و چارەسەرە. دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە".
دۆزی کۆبانێ بە بەرگری سیاسەتمەداری کورد گوڵتان کشاناک بەردەوام بوو.
کشاناک ڕایگەیاند من و هەڤاڵەکانم نەوەک هەر تاوانبار نین، بەڵکو خاوەنی دۆزین، دژی ئەوانە دەوەستینەوە کە دژایەتی مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان دەکەن.
کشاناک ئاماژەی کرد بە پرۆسەی ئاشتی و ڕۆڵی ژنان لەو قۆناغەدا، وە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان بۆ یەکسانی ڕەگەزی، گوتی: "بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری چالاکییەکان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و مانگرتن لە خواردنم کردووە. لە تەلەفزیۆنەوە بیستمان نەوەک هەر ئێمە، دەوڵەتیش باوەڕی بە ڕۆڵ و ئیرادەی ئاشتیخوازانەی ئۆجالان هێناوە. ئەگەری چارەسەر و ئاشتی هەیە. بەڕێز ئۆجالان بەم جۆرە ڕۆڵی خۆی نرخاند. ئەمڕۆش وتەکەی بەڕێز ئۆجالانم بیرە کاتێک لە سوریا دەرکەوت و گوتی: "بۆ چارەسەری پرسەکە دەچمە ئەوروپا. من مرۆڤی ئەم خاکەم. ئەرکی من ئاشتییە، ئەگەر بتانەوێت بەشداربم، ئەوە لێرەم". لەوکاتەوە لەپێناو ئاشتی دەدوێت. دەوڵەتیش ئەمە دەزانێت".
کشاناک ئاماژەی بەوە کرد ئێستەش وەک ساڵانی ٢٠١٣ مانگرتن لە خواردن بۆ کردنەوەی دەرگای ئیمراڵی هەیە، بەڵام ئەوکات و ئێستەش نزیکایەتییەکی ناتەندروست بەرامبەر پرسەکە هەیە. دەوڵەت دەزانێت کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت خوێنڕێژی ڕابگرێت و گوتی: "بۆ وەستاندنی خوێنڕشتن دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە.
کشاناک ڕایگەیاند دەبێت بزانرێت کێ هەڵەی کردووە و لەکوێدا هەڵە کراوە، با میت ئەرشیفەکان دەربهێنێت و بەڵگەکان بخاتەڕوو تا بزانرێت لە ئیمراڵی و قەندیل باسی چی کراوە و چی گوتراوە؟ گوتی: " وەک ژنێک کە ژیانی خۆی بە خوێندنەوە و نووسین و تێکۆشان بەسەر بردووە، دەڵێم تا پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر نەکرێت، پرسی کورد لە سوریا چارەسەر نابێت. دەتوانین پردی ئاشتی دروست بکەین. کاتێک ئیمپریالیستەکان وازیان لە کۆڵۆنیاڵیزمی کلاسیک هێنا و ئەم جوگرافیایەیان بەجێهێشت؛ پرسی کوردیان دابەش کرد تا وەک دەرد و بەڵایەک لەم جوگرافیایە بمێنێتەوە. ئەگەر تورکیا ئەم پرسە چارەسەر بکات، پرسەکانی عێراق و سوریاش چارەسەر دەبن. لەبەرئەوەی لێرەدا پرسەکە چارەسەر ناکەین، ئەو شوێنانە وەک هەڕەشەیەک دەبینین. پێویستە هەموو کەسێک چاولێکەری ئێمە بێت، ئێمە چارەسەری ئەم پرسە بکەین. ببینە وڵاتێکی نموونەی ئاشتی نەک شەڕ. ئەوەی ئەم وڵاتە ڕزگار دەکات ئاشتی و چارەسەرە. ئەوکاتەی ئەمە لەم وڵاتەدا ڕوودەدات، بزانن چۆن پێگەی جیۆپۆلەتیکی دەگۆڕێت بۆ سوود. ڕێگاکەمان دەکرێتەوە، ڕێگاکەمان ئارام دەبێت".
بەرگری کشاناک سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ بەردەوام دەبێت.