'کتێبخانەى رێبەرایەتی' گەیشتە زوریخی سویسرا

'کتێبەخانەى رێبەرایەتی' لەگەڵ ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا بۆ بڵاوکردنەوەى پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەناوی رای گشتیدا و ناساندنی بە هاووڵاتییانی ئەوروپا، دەست بە چالاکییەکانی دەکات و دوێنێ گەیشتە شاری زوریخی سویسرا.

'کتێبخانەى رێبەرایەتی' رۆژی ٩ی شوبات لە شاری لۆزانی سویسرا دەستی بەکار و چالاکییەکانی کرد و گەیشتە شاری زوریخی سویسیرا و لەلایەن کوردستانییانەوە پێشوازیی لێکرا.

'کتێبخانەى رێبەرایەتی' پێکهاتووە لە بەرهەم، کتێب، پارێزنامە و رێنماییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. لە چوارچێوەی پلانسازییەکاندا هاووڵاتییانی سویسرا بە پارادیگمای رێبەرایەتی ئاشنا دەکرێن.

دایە ئیسمیخان ئۆک تەمەن ٧٠ ساڵ، کە بەشداری چالاکییەکە بووە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، ئەمڕۆ پیلانگێڕی بە دەستی ئەردۆغان بە گۆشەگیری و هێرشەکانی بۆ سەر هەموو کوردستان بەردەوامیی هەیە و دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت، بەڵام چی دەکەن با بیکەن، ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن.

ئەمڕۆ ١٣ی شوبات لە ٣ شاردا لە دژی پیلانگێڕی چالاکی بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیاندراوی تەژەکە ئەوروپا و جەدەکە سویسرادا داوا لە هەموو وڵاتپارێزان و ئازدیخوازان کراوە لە دژی هێرشەکانی سەر گارێ و بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڕژێنە سەر شەقامەکان.

'کتێبخانەى رێبەرایەتی' لە ١٥ی شوبات لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا بە رێکخستنی چالاکییەک کۆتایی پێدێت.

ژ.ت