"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە بۆردیوکس کۆتایی بە گەشتەکەى لە باشوری فەرەنسا هێنا

"کتێبخانەى رێبەرایەتی" هەموو ساڵێک بۆ ئاشناکردنی رای گشتیی ئەوروپا بە پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گەشتەکانی بە شارەکانی ئەوروپادا دەستپێدەکات. گەشتی کتێبخانەکە لە شاری تولۆسەوە گەیشتە شاری بۆردیوکس.

"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە رۆژی ١٤ی شوبات لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دەستی بە گەشتەکانى لە شارەکانی باشووری فەرەنسادا کرد و لە هەر یەک لە شارەکانی نیس، دراگینیان، ماریگنان و مۆنتەپیلەر دا گەشتی کرد و چالاکیی ئەنجامدا و کتێبخانەکەیان بە رووی هاووڵاتیاندا کردەوە و لەلایەن هاووڵاتییان و ئازادیخوازانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. "کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری تولۆسەوە گەیشتە شاری بۆردیوکس.

لە بارەی گۆشەگیری و پیلانگێڕیی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ هاووڵاتیان قسەکرا و لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی ئەردۆغان" ئیمزا کۆکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە و گۆڤەند و هەڵپەڕکی گێڕدرا و سەرکەوتنی گارە پیرۆز کرا.

"کتێبەخانەى رێبەرایەتی" لە بۆردویکس کۆتایی بە گەشتەکانی لە باشووری فەرەنسا هێنا.

ژ.ت