'کتێبخانەى رێبەرایەتی' لە شاری مالمۆی سوید بوو

لە ٢٢هەمین ساڵی پیلانگێڕێی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کتێبخانەى عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە و بۆ خەڵک نمایش کرا.

لە شاری مالمۆی وڵاتی سوید پێشانگای کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرایەوە.

نادیا ساڵح هاوسەرۆکی نەجەدەکەى سوید لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، ماوەى ٣ رۆژە کتێبخانەى کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شارەکانی ستۆکهۆلم، ئۆپسالا، ئۆریبرۆ، هیلسێنبۆرگ بەڕێوەچووە و گەیشتووەتە مالمۆ.

ردڤان ئاڵتۆن هاوسەرۆکی نەجەدەکەی سوید رایگەیاند، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەندازیاری پارادیگمای کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە و بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی بە گەلی کورد کتێبخانەى گەڕۆکمان دروستکردووە.

ئاڵتون رایگەیاند، ئەو کتێبخانەیە دەڕواتە زۆرێک لە شارەکانی سوید و داوای لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد، کە ئەمڕۆ ٧ی شوبات لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا لە گۆڕەپانی گۆستاف ئادۆڵف لە گۆتەبۆرگ بڕۆن بۆ لای کتێبەخانەکە و بەشداری چالاکیی ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ببن.

ژ.ت