کتێبی یوکسەکداغ قەدەغەکرا
دەوڵەتی تورک قەدەغەی بڵاوکردن و فرۆشتنی لەسەر کتێبی 'ئەو دیوارانەی هەڵدەوەشێنرێن' دانا کە فیگەن یوکسەکداغ لە زیندان نوسیویەتی.
دەوڵەتی تورک قەدەغەی بڵاوکردن و فرۆشتنی لەسەر کتێبی 'ئەو دیوارانەی هەڵدەوەشێنرێن' دانا کە فیگەن یوکسەکداغ لە زیندان نوسیویەتی.
دەوڵەتی تورک قەدەغەی بڵاوکردن و فرۆشتنی لەسەر کتێبی 'ئەو دیوارانی هەڵدەوەشێنرێن' دانا کە فیگەن یوکسەکداغ لە زیندان نوسیویەتی.
بە بیانوی ' لە رێگەی راگەیاندنەوە بانگەشەی بۆ رێکخستن کردوە' کتێبی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە زینداندایە، قەدەغەکرا و بریاردرا کتێبەکە کۆبکرێتەوە و لەناوببرێت.
یوکسەکداغ لە کتێبەکەیدا باسی لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە کوردستان کردووە. دەوڵەتی تورک رستەیەی 'مرۆڤایەتی لەسەر سنوری هەژاری لەناودەچێت، لە کاتێکدا کە ژێرزەمینەکان دەسووتێن، لە تاریکیدا گولە دەبارێت، گولە لە سەری منداڵانی ساوا لە خانووە وێرانەکاندا دەدرێت' بە ناونیشانی ' سەری پڕ لە هەوری من' وەک تاوان بینیوە.
٦مین دادگای سزای سوڵحی ئەنتاڵیا رایگەیاند کە ئەو رستەیەی بە ناونیشانی 'سەری پڕ لە هەوری من' نوسراوە، بانگەشەیە بۆ رێکخستن.
ف.ق