کوچوکباڵابان: چارەسەری لە رێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە دەستەبەر دەبێت
هاوسەرۆکی ئیهەدە کوچوکباڵابان بە ئاماژەدان بە تێچووەن ئابووری، سیاسی و مرۆییەکانی شەڕی حکومەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٥ەوە رایگەیاند، دەکرا لە بری ئەوە کێشەکە بە دیالۆگ چارەسەر بکرایە.
هاوسەرۆکی ئیهەدە کوچوکباڵابان بە ئاماژەدان بە تێچووەن ئابووری، سیاسی و مرۆییەکانی شەڕی حکومەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٥ەوە رایگەیاند، دەکرا لە بری ئەوە کێشەکە بە دیالۆگ چارەسەر بکرایە.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) حسێن کوچوکباڵابان رایگەیاند، "تۆ لەگەڵ کێدا شەڕ بکەیت، دەبێت تۆ لەگەڵ ئەو دا دیدار ئەنجام بدەیت" و بەم جۆرە لەبارەی گۆشەگیرییەوە درێژەی بە قسەکانیدا، "بێگومان ئێمە دەزانین کە ئەو بابەتە تەنیا رێگرییکردنی لە دیداری نێوان مرۆڤێک لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی نییە.
حسێن کوچوکباڵابان لەبارەی گۆشەگیری و مانگرتن لە خواردنی زیندانیان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
دەوڵەت ئاگاداری کاریگەری ئەوە
کوچوکباڵابان ئەوەی خستەڕوو، کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە رێگە بە عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێکانی لە زیندانی ئیمراڵی نادرێت چاویان بە بنەماڵە و پارێزەرانیان بکەوێت و ئەمەش لە رووی مافەکانی مرۆڤەوە کێشەیەکی بەرچاوە. زیندانی ئیمراڵی زیندانێکی تایبەتە و ئیدارەیەکی تایبەتی هەیە و ئەو کەسەشی لەوێ زیندانی کراوە لە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورددا خاوەن کاریگەرییەکی زۆرە. عەبدوڵا ئۆجالان کاراکتەرێکی گرنگە. لە پرسی کورد هەم لە پرسی چارەسەر دیموکراتیکدا هەمیش لەسەر رێکخستنی چەکداری و گەلی کورد کاریگەری هەیە و دەوڵەتیش بەو کاریگەرییە دەزانێت".
چاوەڕێین کە رێگە بە ئەنجامدانی دیدار بدرێت
کوچوکباڵابان بەبیری هێنایەوە کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبرەوە لە زیندانەکاندا مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و ئەوەی خستەڕوو، کە بۆ ئەوەی ئەو مانگرتنە دەرەنجامی قورس و خراپی نەبێت دەبێت، رێگە بە ئەنجامدانی دیدار بدرێت و وتی، "ساڵی ٢٠١٢ رووداوی هاوشێوە روویاندا، ئەو کاتە دیدارێک سازدرا و ساڵی ٢٠١٣ دەست بە پرۆسەی ئاشتی کرا کە تا ساڵی ٢٠١٥ بەردەوام بوو. لە سآڵی ٢٠١٦شەوە کە باری نائاسایی راگەیەندرا و سەرباری ئەوەی ٢٠١٨ کۆتاییپێهات، بەڵام مامەڵە و کردەوەکانی تائێستاش بەردەوامن و لە پرسی ئازادی رامان، ئازادی راگەیاندن، قەدەغەکردنی چالاکی، راگەیاندنی هەرێمەکان وەک هەرێمی ئەمنی ئەوە روودەدات و لە بابەتی دادگا و دەسەڵاتی دادوەری و قوتارکردن لە سزا ئەو دۆخە بەردەوامە و وەک ئیهەدە پێمان وایە، کە گۆشەگیری لە ئیمراڵیش بابەتێکی پەیوەست بەو دۆخەیە".
روونیشی کردەوە، راستەوخۆ دوای ٢٧ی تشرینی دووەم و دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان سەردانی وەزارەتی دادیان کردووە و داوایان کردووە کە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئیمراڵی و ئەوەی کە لەوێ چیی روودەدات، بەتایبەتی کە ماوەی ٣٣ مانگە رێگە نادرێت چوار سزادراوی ئەو زیندانە چاویان بە پارێزەران و بنەماڵەکانیان بکەوێت.
کوچوکباڵابان ئاماژەی بەوەشکرد، کە تائێستا وەزارەتی داد وەڵامی نەداونەتەوە و هیواشی خواست کە بەر لەوەی بە هۆی مانگرتنەوە زیندانیانی مانگرتوو رووبەڕووی لێکەوتەی نەرێنی ببنەوە، وەزارەتی داد رێگە بدات بە سەردانی بنەماڵە و پاڕێزەران بۆ ئیمراڵی.
زیاتر لە ٤٠ هەزار مرۆڤ کوژراون
کوچوکباڵابان داوای کرد دەوڵەت لە پرسی کورددا پەنا بۆ رێگە چارە دیموکراتیکەکان ببات و رایگەیاند، لە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی چارەسەری واتە لە دوای ٢٠١٥ەوە بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراون. ئەمەش لە کاتێکدا کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣- ٢٠١٥ کەس نەکوژرابوو.
بەرامبەر کێ شەڕ بکەیت، دەبێت هەر لەگەڵ ئەویشدا دانوستان بکەین
کوچوکباڵابان سەرنجی راکێشا بۆ سەر تێچووی ئابووری شەڕ و هەر وەها زیانەکانی ئەو شەڕە بۆ سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانی دیموکراتیک لە وڵاتەکە و وتی: "ئێمە دەڵێین کە لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیدار کرا، لەسەر پرسی کورد گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجمادرا و وتی، کە بۆ چارەسەری دیموکراتیک ئامادەیە. تورکیا لەمە زیانی بەرناکەوێت، بەپێچەوانەوە سودمەند دەبێت. ئاشتی کۆمەڵایەتی قازانج دەکات و پێویست بە هێشتنەوەی سەربازەکانی لە عێراق و سوریا نییە. دەکرێت کێشەکە بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر بکرێت. تۆ لەگەڵ کێدا شەڕ بکەیت، دەبێت لەگەڵ ئەویشدا دانوستان بکەین. بێگومان دەزانین کە بابەتی گۆشەگیری تەنیا بابەتی رێگریی لە ئەنجامدانی دیداری کەسێک لەگەڵ بنەماڵە و پاڕێزەرانی نییە".
هـ . ب