کورد و ئەرمەن هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک-یان ئیدانە کرد

کوردستانیان و ئەرمەمنیان و ئیتالییەکان لە دژی شەڕ و هێرشەکانی رژێمی ئاکەپە – مەهەپە گردبوونەوەیەکی هاوبەشیان رێکسخت.

لە ناوچەى کامپۆباسۆی ئیتالیا، کوردستانیان و ئەرمەنیان و ئیتالییەکان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان رێکخست.

کۆبوونەوەکە چالاکی بوو لە دژی شەڕ و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتی رەجەبت تەیب ئەردۆغان.

لە چالاکییەکەدا ژنە چالاکوانێکی ئەرمەنی بە ناوی سوسان باسی گەلی ئەرمەنیی لە ساڵی ١٩١٥ و تاوەکو ئەم سەردەمە کرد.

نوێنەری رۆژنامەى ئیل بینە، کۆمیونی باسی لە ئەشکەنەجە و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و داوای لە هەموو کەسێک کرد، کە بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' ببێت.

چالاکییەکە کاتژمێرێک بەردەوام بوو و بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت