کوردانی ئەوروپا لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی چالاکی ئەنجام دەدەن

شەڕی قڕکردنی سوپای داگیرکەری ئاکەپە – مەهەپە بە چەکی کیمیایی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە زۆر شاری ئەوروپا شەرمەزار دەکرێت.

١٩:٤١

ڤیەننا

کوردستانیان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، بۆ خاوەنداریکردن لە گەریلاکانی ئازادی کە لەدژی دەوڵەتی تورک بە قاڕەمانانە شەڕ دەکەن، رژانە نێو گۆڕەپانەکان.

حافیزە ئەحمەد تورهالی سەرۆکی کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)، لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، " رۆژی خاوەنداریکردنە لە ڕۆڵەکانمان. گازی کیمیایی کە لەدژی ڕۆڵەکانمان بەکاردەهێنرێت، نە لە ئایین و نە لە ویژداندا جێگەی نابێتەوە."

چالاکیەکە سێ کاتژمێر بەردەوام بوو. گەنجان بە لەبەرکردنی جلی سپی، ئاماژەیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییدا.

چالاکوانان تابوتێکیان لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتەکە دانا و پەیامی گەشکردنی چالاکیاندا.

گەنجانی کورد لە نەمسا، لە کاتژمێرەکانی شەودا رێپێوان بە مەشغەلەوە ئەنجام دەدەن.

 

١٩:٣٤

بیڵفیڵید

لە شاری بیڵفیڵیدی ئەڵمانیا، چالاکیەک لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەر بە بەشداریکردنی ٢٠٠ کەس دەستیپێکرد. چالاکوانان لە ناوەندی شارەوە تاوەکو کیسیلبرینک رێپێوانیان ئەنجامدا.

١٩:٣٠

دەن هاگ

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی هۆڵەندا و مەد – دەم بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لە دەن هاگ کۆبونەوە.

رێپێوانەکە لەبەردەم دیوانی دادی لاهای بەردەوام بوو و دروشم لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سەرۆکە فاشیستەکەی ئەردۆغان گوترانەوە.

چالاکوانان لەبەردەم باڵەخانەکە ئاماژەیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کرد و جلی سپیان لەبەرکرد و لەسەر زەوی پاڵ کەوتن.

 

١٩:٢٩

ئۆسلۆ

کوردستانیان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و دۆستەکانیان، بە چالاکیەک کە لەلایەن نەجەدەکە – ئۆسلۆوە رێکخرابوو هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد. چالاکوانان بە لەبەرکردنی جلی سپی ئاماژەیان بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەر کرد و ماسکەیان بەست. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

 

١٩:٢٨

لیل

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لە شاری لیلی فەڕەنسا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی پلاس دی ریپۆپلیک کۆبونەوە و دۆڤیز و پانکارتیان لەبارەی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەلگرت. چالاکوانان بە مۆم ' شەهید نامرن'یان نوسی و بڵاوکراوەیان بە فەڕەنسی بڵاوکردەوە.

چالاکیەکی لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا و بە دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.

 

١٨:٤١

لەندەن

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کورد لەبەردەم باڵەخانەی بی بی سی لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە رێپێوانێک ئەنجامدرا.

بەر لە رێپێوانەکە پۆلیسی بەریتانیان هەوڵێدا دەستوەردان بکات و ئاڵا و پانکارتەکان کۆبکاتەوە. دواتر بێدەنگی بی بی سی و راگەیاندنی نێودەولەتی بە بەرزکردنەوەی دروشم شەرمەزارکرا.

لە رێپێوانەکەدا چالاکوانان هەروەها کوشتنی ژینا ئەمینیان لەلایەن رژێمێ ئێران شەرمەزار کرد و سیاسەتی دەوڵەتانی ئێران و تورکیا شەرمەزار کرا.

چەکدار ئامارا لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر قسەی کرد و رایگەیاند کە دروشمی 'ژن ژین ئازادی' لەسەر میراسی ژنە شەهید پێشەنگەکان ساکینە جانسز، بێریتان و لەیلا قاسم و بە رۆحی تێکۆشانی تەڤگەری ژنانی کورد لە دژی کۆمەڵگای رەگەزپەرست و پیاوسالار دروست بووە.

چالاکیەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی ' ژن ژیان ئازادی و تیرۆریست تورکیا' کۆتایی هات.

 

١٨:٤٠

هامبورگ

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی فاشێستی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە شاری ژامبورگی ئەڵمانیا رێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. بە هەزاران کەس لە ژامبورگ، کیئەل، لوبریک، لونیگورگ و ستادی کۆبونەوە و دروشمی 'ئەردۆغانی بکوژ، ' ، ' تورکیای تیرۆریست' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا ' گوترانەوە.

رێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی وێستگەی هامبورگ دەستیپێکرد. لە رێپێوانەکەدا کە بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد. کوردستانیان جلی سپیان لەبەرکرد بۆ ئەوەی ئاماژە بە هێرشی چەکی کیمیایی بدەن.

ئەمین نسێبین لەسەر ناوی نەجەدەکە هامبورگ قسەی کرد و گوتی، " رۆژ رۆژی خاوەنداریکردنە لە گەریلا و شکۆداریمان." نسیبین داوای لە کوردستانیان کرد کە بەشداری لە چالاکیەکانی ئەوروپا و بە گشتی هەندەران بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەسەر ناوی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان خوێندرایەوە، باسی ئەوەکرا کە باجەکەی هەرچیەک بێت، کوردستانیان بۆ تێکۆشان و ئازادی رادەپەڕن.

کوردستانیان وێنەی شەهیدانیان بەرز کردەوە. تورکە فاشیستەکان هەوڵیاندا دەستوەردان بکەن. جەماوەر بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بژی پەکەکە' وڵامی فاشیستەکانیان دایەوە. پۆلیسی ئەڵمانیا رێگری لە فاشیستەکان نەکرد. پۆلیس بۆ شەرمەزارکردنی پۆلیسی ئەڵمانیا چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا.

رێپێوانەکە لە گەنسیمارکێت کۆتایی هات.

ف.ق

١٨:٠٥

پاریس

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی بە شێوەیەکی جەماوەری شەرمەزارکرا.

زیاتر لە ٦ هەزار کوردستان لە چالاکیەکەدا بەشداریان کرد کە لەسەر بانگەوازی جەدەکە – فە و تەژەکە –فە کۆببوونەوە. چالاکوانان دۆڤیزی شەرمەزارکردنی چەکی کیمیاییان بەرز کردەوە و پانکارتی وێنەی ١٧ قڕەمانی کوردیان بەرزکردەوە کە هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون و دروشمی 'تۆڵە' بژی هەپەگە' یان گوتەوە.

لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی فەڕەنسی خوێندراینەوە و دروشـی ' تۆلە'، ' بکوژ ئەردۆغان'، ' تیرۆریست ئەردۆغان'، ' دەوڵەتی تورک تیرۆریستە' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' گوترانەوە.

جەماوەر کە گەیشتە گۆڕەپانی باستیل، بۆ یادکردنەوەی ١٧ شەهیدی هەپەگە کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.

دواتر خانێ ئاکدۆغان و عەبدوڵلا ئولمەز هاوسەرۆکانی جەدەکە – فە و لەسەر ناوی ئەنجومەنی کۆمینی شۆڕشگێری ئەروپا قسەکران.

خانی ئاکدۆغان سەرەتا لە کەسایەتی ١٧ گەریلا یادی هەموو شەهیدانی کوردستان کردەوە و گوتی، " دەوڵەتی فاشیستی تورک کە ناتوانێت لە بەرانبەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی بوەستێتەوە، هەوڵ دەدات بە چەکی کیمیایی ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێمە خاکی کەسمان داگیر نەکردووە، ئێرە خاکی ئێمەیە. دەوڵەتی تورکی بێشکۆ و هاوکارەکانی با باش بزانن کە سەرکەتن بەشی گەلی کوردە. راپەرین و هیچ کەسێک ناتوانێت رێگریمان لێبکات. ئێمە سەیری دیمەنی گەریلاکانمان کرد کە شەهید دەبن، لەو کاتژمیرە بەولاوە راوەستانمان نییە، لەبەرئەوەی مافمان هەیە."

عەبدوڵلا ئولمەزیش قسەی کرد و گوتی، " دەوڵەتی دڕندەی تورک دوو ساڵە بۆ پشتگیری ناتۆ لە باشوری کوردستان دەیەوێت لە هەموو کوردستان گەلی کورد لەناوببات. بەڵام لەبیری مەکەن، کورد هیچ کاتێک رێگە بە قڕکردن ناداتەوە. رێگە بە کۆمەڵکوژیەکی دیکەی وەک هەلەبجە، زیلان، ئاگری، کۆچگری و دەرسیم ناکات. دەوڵەتی تورک لە کوردستان تاوانی شەڕ دەکات. وەک سەدام دەئەوێت بە چەکی کیمیایی لەناوببات. هەموو کەسێک ئەم راستیە دەزانێت. پێویستە بە زوترین کات رێکخراوی نێودەوڵەتی رێگریکردن لە چەکی کیمیایی و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن. هەموو جیهان بێدەنگە، بەڵام گەلی کورد بێدەنگ نابێت."

چالاکی بە بەرزکردنی دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتایی هات.

١٧:٥١

شتوتگارت

لە شتوتگارت بە سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی بە رێپێوانێک شەرمەزار کرد.

چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی کوردی شتوتگارت ئەنجامدرا و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی شتوتگارت و لایەنە دیموکراتەکان پشتگیریان لێکرد.

چالاکوانان پانکارتی 'دادپەروەری بۆ کورد' و 'پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن' و ' نا بۆ ‌هێرشی دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان' بەرزکردەوە و بۆ ئاماژەدان بە هێرشی چەکی کیمیایی سەر گەریلاکانی ئازادی چالاکوانان جلی سپیان لەبەر کرد.

قڕکردنی گەلی کورد و سروشتی کوردستان بە چەکی کیمایی کە وڵاتانی ئەوروپا بە دەوڵەتی تورکی دەفروشن، بە توندی شەرمەزار کرا.

چالاکی بە دەستوەردانی پۆلیس لە ناوەندی شارەکە کۆتایی هات.

١٧:٤٧

دارمستەیت

لە شاری دارمستەیتی ئەڵمانیا بە هەزاران کەس لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە هەزاران کوردستان کە لەبەردەم وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری دارمستەیت کۆبونەوە، بەرەو لوئیسنپلاتز رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە مانز، هاناو، مانهایم، فرانکفورد، ساربروکین و گیسنیش چەندین کەس بەشداریان کرد.

لە گۆڕەپانەکدا کوردستانیان کۆبونەوە، سیاسەتمەداری لەیلا ئیمرەت قسەی کرد. ئیمرەت رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک بە چەکی کیمیایی هێرش دەکات و گوتی، تاوەکو هێرشەکان کۆتایی نەیەن لە گۆڕەپانەکان دەبن و پێویستە بە رۆحی سەرفەربەری خۆپیشاندانەکان لە لوتکەدا ئەنجام بدرێت.

چالاکوانان بە بەرزکردنەوەی پانکارتی وێنەی ١٧ گەریلای شەهید کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە چەکی کیمیایی شەهیدکران و دۆڤیزی شەرمەزارکردنی هێرشی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا.

گروپێک کوردستان لە ریزەی پێشەوە رێپێوانیان کرد، ماسکی گازیان بەست و شەهیدکردنی گەریلاکانی ئازادیان بە گازی ژەهراوی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە شەرمەزار کرد.

١٧:٢٦

کۆپنهاگن

کوردستانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، لەگەڵ دۆستە دانیمارکیەکانیان، لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی لەدژی گەریلاکانی ئازادی، لە ڤیستیبرۆ تۆرڤەوە تاوەکو ئاخلتروڤ رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە رێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی 'سەرۆکی داعش ئەردۆغانە' ، ' بکوژی منداڵ و ژنان ئەردۆغانە' ، ' فاشیست – دیکتاتۆر ئەردۆغانە' ، ' بیدەنگی هاوکاری تاوانە و بێدەنگ مەبە' و ' بژی گەریلا' گوترایەوە.

دواتر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، " بەڕێوەبەری ئەردۆغانی فاشێست تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. بە بۆمبی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیک گۆڕەپانی گەریلا بۆردومان دەکات و بە دەیان گەریلا بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید دەکات. بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، قڕکردنی مرۆڤ تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. ئێمە کوردستانیان لە دانیمارک، بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو دەزگا سیاسیەکان و رای گشتی شەرمەزار دەکەین و بانگەواز دەکەین کە بێدەنگیەکی کۆتایی پێبهێنن و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەین."

١٧:٢٠

مۆنتپیلیر               

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لە شاری مۆنتپیلیر شەرمەزارکرا.

لەسەر بانگەوازی کۆنسەی کوردی دیموکراتی فەڕەنسا (جەدەکە – فە) بە دروشمی ' ژیان لە هەموو شوێنێک راوەستینین' چالاکوانان لە گۆڕەپانی کۆمێدی کۆبونەوە.

گەنجانی کورد بە لەبەرکردنی جلی سپی و بۆمبی تەم، ئاماژەیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمایی کرد.

لە چالاکیەکەدا بێوەستا دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' گەریلا شکۆی ئێمەیە' بەرزکرایەوە و چالاکیەکە تاوەکو درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو.

١٧:١٩

فریبورگ

کوردستانیان لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا، بۆ حسابپرسین لە شەهیدکردنی گەریلاکانی ئازادی بە چەکی کیمیایی رژانە نێو شەوامەکان. جەماوەرەکە ویستیان کە بە زوترین کات شاندێک لێکۆلینەوە بکات و بەهۆی تاوانی مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک سزا بدرێت.

١٧:١٥

مارسیلیا

چالاکی پرۆتەستۆیی لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا ٥ رۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکرات بە سەدان کەس لە گۆڕەپانی ڤیوخ پۆرت کۆبونەوە.

جەماوەر بۆ ئەوەی ئاماژە بدەنە سەر بەکاهێنانی چەکی کیمیای، جلی سپیان لەبەرکرد و بازنەیەک لە مرۆڤیان دروست کرد. چالاکوانان وێنەی ئەو گەریلایانەیان بەرز کردەوە کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون و بێدەنگی ئەوروپایان لەدژی ‌هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.

چالاکوانان دواتر بە جلی خۆپاراستن لە چەکی کیمیایی لەسەر زەوی پاڵکەوتن و دوکەڵێکی رەنگاورەنیان دروست کرد.

لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی نەجەدەکە قسەکرا و ئاماژە بە بەشداریکردن لە رێورەسمی یادکردنەوەی ١٧ شەهیدی هەپەگە کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون کرا کە بریاری سبەینێ ئەنجام بدرێت. چالاکی بە گوتنەوەی دروشمی دژی دەوڵەتی تورک کۆتایی هات.

ف.ق