کوردستانیان لە پاریس نامەیان بۆ ئازادیی ریبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

کوردستانیان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

کوردستانیان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان و لەو چوارچێوەیەدا بانگەوازیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان هەبوو.

کوردستانیان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێش ئەوەى نامە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بنێرن لە بەردەم ستراسبۆرگ ساینت دەنیس چالاکییەکان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا نەجمەدین دەمیر ئاڵپ هاوسەرۆکی ناوەندی رۆشنبیریی کوردیی ئەحمەد کایا رایگەیاند، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی هێزە دەسەڵاتدارەکان لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرین. تاوەکو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکان بەردەوامییان دەبێت.

دوای وتەکان، گەل بە وتنەوەى دروشم بەرەو پۆستەخانە بەڕێکەوتن و لە دوای ناردنی نامەکانیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت