کوردستانیان لە شاری لیجی بەلجیکا نامەیان بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

کوردستانیان لە شاری لیج لە وڵاتی بەلیجکا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ ئەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرکی خۆی هەستێت، نامەیان بۆ سکرتێر گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

 کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لیجی بەلجیکا بۆ ئەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرک و رۆڵی خۆی لە بابەتی ئازادکردن و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەستێت، نامەیان بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

کوردستان لە نامەکانیاندا داوایانکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرک و رۆڵی خۆی هەستێت.

ژ.ت