کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆعەفرین دەڕژێنە سەرشەقامەکان

زیاتر لە ٥٠ پارت و ڕێکخراوە کوردی لە ئەورووپا، بۆ ڕێپێوان و میتینگی ٢٠ی شوبات لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە عەفرین، داوای بەشداری جەماوەرییان کرد.

 

زیاتر لە ٥٠پاری و رێکخراوە کوردیەکانی ئەورووپا  لە گەل یەکێتی هێزی دیموکراتیک لە ئەورووپا، بۆئەوە ڕێپێوان و میتینگ بۆعەفرین لە تەواوی جیهان بەڕێوە بچێت ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە ئاوەهایە:

" ڕۆژی شەممە ٢٠ی شوبات، بۆ پشتگیری کردنی عەفرین لە ئەورووپا، کەنەدا و ئۆسترالیا بە درووشمی " نا بۆ داگیرکاری، نا بۆ پاکتاوکردن" ڕێپێوان و میتینگ بەڕێوە ببەین. ئێمە داوا لەهەرکەسیک دەکەین کە  پشتگیری عەفرین بکات و بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکووژیی و پاکتاوی ژنان لە عەفرین بەدەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە کە ئەنجام دەدرێت، بەشداری ڕێپێانەکان و میتینگەکان ببێت.

' ئێمە دڕندەییەکان ئاشکرا بکەین، خاوەنداریەتی لە بەرخۆدان دەکەین'

لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە کوردستان، لە دژی کوشتنی سڤیلەکان لە عەفرین، لە دژی هێرش بۆسەر دەسکەوتەکانی کوردان ئێمە لە گەلێک وڵات خۆپیشاندانی جەماوەریی بەڕێوە دەبەین.

ئێمە هیوادارین بە بەشداری لەو چالاکییانەدا بڕیارداری و ئیرادەی گەلی کورد بە هەموو جیهان نیشان بدەین.

ئێمە داوا لە پارتە سیاسیەکان، ڕۆشنبیران، هوونەرمەندان و گەلی کورد دەکەین، بە وێنەی و پانکاردەکانی خۆیان لەسەر کۆمەڵکووژیی و دڕندەیی دەوڵەتی تورک لە عەفرین،داگیرکاری و دڕندەیی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەقاو بدەن و ڕیسوای بکەن. هەروەها ئێمە درووشمی بەرخۆدانی گەلی عەفرین کە لە دژی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی شەڕدەکەن، بەرز کەینەوە.

بەناوی پارت و رێکخراوە کوردییەکانی ئەورووپا و یەکیتی هێزی دیموکراتیکی ئەورووپا داوا لە هەر کەسێک دەکەین کە ڕۆژی ٢٠ی شوبات (شەممە)لە ئەورووپا، کەنەدا و ئۆسترالیا بە درووشمی " نابۆداگیرکاری، نا بۆ پاکتاوی ژنان" هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان لەم چالاکییانەدا نیشان بدەین.

 ئێمە داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان دەکەین کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی  شۆرشی ڕۆژئاوا لەدژی داگیرکاری عەفرین، بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن.

'ئەو پارت و ڕێکخراوانەی کە ناویان لەم بانگەوازیەدا هاتووە'

 

*******

ناوی حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا، کە ئەو راگەیاندراوە هاوبەشیان واژۆ کردووە:

١ - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)

٢ - بزووتنەوەى گۆڕان

٣ - کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)

٤ - بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)

٥ - حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان

٦ - حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان

٧ - پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)

٨ - تەڤگەرى ئازادی

٩ - پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)

١٠ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)

١١ - پارتی چەپی کورد لە سوریا

١٢ - بزووتنەوەى نۆژەنی کوردستانی – سوریا

١٣ - پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)

١٤ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)

١٥ - پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا

١٦ - پارتی رێککەوتنی کورد لە سوریا

١٧ - پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا

١٨ - پارتی کەسکی کوردستان لە سوریا

١٩ - پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا

٢٠ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا

٢١ - پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)

٢٢ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)

٢٣ - تەڤگەری کاوە

٢٤ - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)

٢٥ - یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان

٢٦ - کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

٢٧ - کۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

٢٨ - پلاتفۆرمی هۆرام

٢٩ - پلاتفۆرمی زاگرۆس

٣٠ - پلاتفۆرمی یارسان

٣١ - یاری کورد

٣٢ - بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)

٣٣ - کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی

٣٤ - فیدراسیۆنی عەلەوییەکانى کوردستان (فەدا)

٣٥ - فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)

٣٦ - ناوەندی کوردی لە بەرلین

٣٧ - کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)

٣٨ - ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

٣٩ - ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل

٤٠ - ئەنجوومەنى شەنگال لە دەرەوەى وڵات (مەشەدە)

٤١ - یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

٤٢ - یەکێتیی ئێزدییانى سوریا (یەئەسە)

٤٣ - ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین

٤٤ - چەتری ئەنجومەنەکانى ژنانی ئێزدی

٤٥ - ئەنجومەنى ئەڵمانی – کوردی ئی . ڤی لە درسدن

٤٦ - کۆنگرەى گەلی میزۆپۆتامیا

٤٧ - پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا

٤٨ - کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان

ک-ش