"لە ٣١ ی ئادار سەرکەوتن دەکەینە دیاری گەلان"

دەم پارتی لە ئامەد کاندیدەکانی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی ناساند. هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری سڵاوی لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد و گوتی: "ئێمە بێگومان سەردەکەوین. لە ٣١ ی ئادار سەرکەوتن دەکەینە دیاری گەلان".

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ ناساندنی کاندیدەکانی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد بەرنامەیەکی ڕێکخست. لە بەرنامەکەدا، هاوسەرۆکانی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی دەبەپە و زۆرێک لە کەسێتی و پەرلەمانتارەکان ئامادەبوون.

لە بەرنامەکەدا هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری تیشکی خستەسەر ئێشکگری دادپەروەری، گوتی: "دۆزی ئێمە دۆزی گەلی کوردە کە تێدەکۆشێت لەپێناو چارەسەری کێشەکان و دۆزی عەلەوییەکانە لەپێناو هاوڵاتیبوونێکی یەکسان. تێکۆشانمان، تێکۆشانی ژنان و چالاکوانانی ئیکۆلۆژی و کرێکار و هەژارانە. لە ٣١ ی ئادار بێگومان سەردەکەوین. بەبێ درووخستنەوەی هیچ کەسێک، خزمەتی کورد و تورک و عەلەوی و سوریان و هەمووان دەکەین. ٣١ ی ئادار شارەکانمان لە قەیوم پاک دەکەینەوە". حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند لە ٣١ ی ئادار سەرکەوتن دەکەینە دیاری گەلان و گوتی: "بۆ سەرکەوتنێکی مێژوویی دەبێت ماڵ بە ماڵ بگەڕێین. تێکۆشانمان بۆ هەڵبژاردن نییە، تێکۆشانمان بۆ ئازادی هەموو کرێکار و ژنان و ڕەنجدەرانی ئەم جوگرافیایە کە لەژێر فشاردان. هاوسەرۆکان و هەمووان بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵدەستن و بە ڕۆحی سەفەربەری ڕەفتار دەکەن، بەم باوەڕەوە سڵاو لە هەمووان دەکەم، بێگومان سەردەکەوین".

لای خۆیەوە هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند، گەلی کورد دیموکراسی دەهێنێتە وڵاتەوە بەرامبەر بە دەوڵەتی ستەمکار و نزیکایەتی ناوەندپارێز، دووپاتی کردەوە، کوردان بە بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆیان و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە جیهاندا بوونەتە نموونە، با جارێکی تریش لەڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و چەسپاندنی دیموکراسییەوە ببنەوە نموونە.

ڕایگەیاند ئەم قۆناغە دژوارە و سیستەم گرەو لەسەر شکاندنی ئیرادەی کورد دەکات، گوتی: "پێیان وابوو بە گرتنی دەمیرتاش و کشاناک کوردان پاشەکشە دەکەن. قەیوم واتە دزی و هەژاری و گەندەڵی، دوژمنی ناوی موسا عەنتەر و هەبوونی کوردانە".

هەروەها رایگەیاند باوەڕمان وایە، لە ٣١ ی ئادار گەلانی بندەست و هەژاران و کورد و زیهنیەتی دیموکراتیک و ئیدارە هەرێمییەکان سەردەکەون، یەک بە یەک لێپرسینەوە لە هەموو قەیومەکان دەکەین.