لە بەغدا دژ بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە بەردەم باڵیۆزخانەى تورکیا، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی عێراق ئیدانە کرا.

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، کە دوایین هێرشیان هێرش بوو بۆ سەر گارە، لەلاین گەلی عێراقەوە ئیدانە کرا.

بۆ ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک دەستەیەک لە هاووڵاتییانی عەرەب لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە نزیک باڵیۆزخانەى دەوڵەتی تورک کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابووە و لەسەری نووسرابوو "ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر خاکی عێراق ئیدانە دەکەین و ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەین". چالاکوانان لە دژی دەوڵەتی تورک چەندین دروشمیشیان وتەوە.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى عێراق دەورووبەری باڵیۆزخانەى تورکیایان لە بەغدا گرت و رێگایان نەدا کەس خۆی بە باڵیۆزخانەکە بگەیەنێت.

خۆپیشاندان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە.

ژ.ت