لە بێلینزۆنا کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە
ڕۆژانی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بێلینزۆنای سویسرا، بەردەوام بوو.
ڕۆژانی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بێلینزۆنای سویسرا، بەردەوام بوو.
لە چوارچێوەی ناساندنی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمراڵی نوسراون، کەمپەینی ڕۆژانی خوێندنەوەی کتێبەکان لە سویسرا بەردەوامە.
کەمپەینەکە لەسەر بناغەی فەلسەفەی "ئەو ڕامانانەی کە زیندانەکان هەڵدەوەشێننەوە" و "ئەو ڕامانانەی سنووردار ناکرێن" لە سەدان ناوەندی جیهان دەستی پێ کرد، پاش شارەکانی ژنێڤ و بازل و زیوریخ و بێرنی سویسرا، لە شاری بێلینزۆنا بەردەوام بوو.
چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوی شۆڕشگێڕ و ڕێکخراوی مەدەنی و کوردستانی بەشداری چالاکییەکە بوون.
پاش نیشاندانی فیلمی کۆبانێ، لە چالاکییەکەدا پێشکەشکردنێک ئەنجامدرا.
پزیشک و ئەندامی ڕاوێژکاری پەرلەمانی نێونەتەوەیی، هەروەها سەرۆکی کۆمەڵەی بوژاندنەوەی کۆبانێ، دکتۆر فرانکۆ جاڤالی، ڕایگەیاند بۆ ئەوەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی بێت و ڕامانەکانی بگاتە تەواوی مرۆڤایەتی پێویستە خەباتی بەردەوام بکرێت.
جاڤالی گوتی: "مسۆگەرکردنی ئازادی هاوڕێ ئۆجالان بۆ ئێمە کاری سەرەکی و بنەڕەتییە".
دەستنیشانکرا، بۆ ئەوەی گەل بگاتە دیموکراسی پێویستە مۆدێلی ژیانی ئازادیخوازی ژن و ئیکۆلۆژی کە ئەمڕۆ لەڕێگەی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە ڕۆژئاوا پێکهاتووە، زیاتر بەرفراوان بکرێت.
چالاکییەکە بە خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بوو.