لە بێرگامۆ بە درووشمی "شەڕ ڕابگرن، ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆبوونەوە ئەنجامدرا
لە شاری بێرگامۆی ئیتاڵیا بە درووشمی "شەڕ ڕاوەستێنن، ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە شاری بێرگامۆی ئیتاڵیا بە درووشمی "شەڕ ڕاوەستێنن، ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا زۆر کەس ئامادەبوون، ئەندامی سیانتۆری پێشوو، جیۆڤانی کاپێلی، سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیست، ئیزیۆ لۆکاتێلی، پەرلەمانتاری فەڵەسەتینی عەلی ڕەشید و نوێنەری ئینفۆرماسیۆنی کوردستان لە ئیتاڵیا، سەرکان خۆزاتلی بەشداربوون.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی چالاکییەکانی ئاشتی دژی ئەو شەڕەی لە کوردستان و فەڵەستین بەردەوامە. لە کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نرخاندنی بۆ کرا، دووپاتکرایەوە، ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کێشەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرچاوەی چارەسەرە.
بەشداران دووپاتیان کردەوە، پێویستە بەزووترین کات ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. لە کۆبوونەوەکەدا ئەو ستاندەی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەخۆدەگرت، پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.