لە برۆکسل یادی شەهیدانی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە مەڕاسیمێک یادی شەهیدانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە.
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە مەڕاسیمێک یادی شەهیدانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە.
بەنزیکبوونەوە لە ٩ هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشە مەزنەکەی رۆژئاوای کوردستان، کوردانی تاراوگە بە چالاکی جۆراوجۆر یادی شۆڕشەکە و شەهیدانی دەکەنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا مەڕاسیمێک ڕێکخرا.
لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا کە لە ئۆفیسی خۆسەری دیمۆکراتیک بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە ئەنجامان و بەڕێوەبەرانی پارت و لایەنە کوردستانییەکان و هاووڵاتیانی کوردی هەرچوار بەشی کوردستان ئامادەی بوون، هەمووان خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها شۆڕشی ئازادی کوردستان ڕاوەستان.
پاشان، زوبەیر ئایدار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، قسەی کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و گرنگی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش. ئایدار هاوکات باسی لە مەترسییەکانی سەر شۆڕشەکە و دەستکەوتەکانی کردە و ئاماژەشی بە پێویستی پاراستنی ڕۆژئاوا و دەستکەوتەکانی کرد. هەروەها زوبەیر ئایدار، وێڕای
ۆیرۆزبایی لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڕێزداییەوە یادی شەهیدانی ئەو شۆڕشەی کردوە.
دواتر، سۆزان دێرک، نوێنەری پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک- پەیەدە لە ئەوروپا، قسەی کرد و وتی: دەبێت گەلی کورد لە دژی هەموو هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەستکەوتەکانی بووەستنەوە و ئەو بەشەی ووڵات بە ڕۆح و گیان بپارێزن.
دواتر، میدیا عبدێ، بەناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و ئاماژەی بە گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا و پاراستنی کرد و رایگەیاند: سەرنج راکێشە لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا، ڕژێمی داگیرکەری تورکیا گوڕ بە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەو بەشەی ووڵات دەدات. هەر بۆیە پێویستە هەم لە کوردستان و هەم لە سەرتاسەری جیهان، کوردان لە دژی ئەوە بوەستنەوە و خاوەنداری لە خوێنێ شەهیدان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەو ڕژێمە بە مەرامی خۆی بگات.
لە دوای قسەکان، سەبارەت بە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و شەهیدان و کەدکارانی ئەو شۆڕشە سینەفزیۆنێک نیشاندرا و بە وتنەوەی دروشم کۆتایی بەمەراسیمەکە هات.
هـ.هـ