ڕێپێوانەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان ڕێکخرا. لە کەسێتی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە خولەکێک ڕێزگرتن یادکرانەوە.
پاشان وتەبێژی ڕێکخستنی مەجلیسەکانی ژنانی ئێزدی، نورێ ئالکیش ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەوڵەکانی قەدەغەکردن لەلایەن پۆلیسەوە و گوتی: "رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەڕێگەی پارادایمی ئازادی ژنانەوە هەردەم لەگەڵ ئێمەیە، هەردەم وەک ڕێبەرمان دەمێنێتەوە".
پەرلەمانتاری پارێزگای دای لینکە، فەرهاد کۆچاک ئاماژەی بەوە کرد، کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لەڕێگەی هەواڵگری دەوڵەتی تورکی سەر بە ناتۆ ئەنجامدرا و دەوڵەتی فەرەنسا بەناوی "نهێنی دەوڵەت"ـەوە بکوژانی ئەم کۆمەڵکوژییە دەپارێزێت.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی" و "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.