لە بەرلین چالاکی دژی گۆشەگیری لە سێیەم ڕۆژدا کۆتایی هات
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی خێمەدانان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سێیەمین ڕۆژدا کۆتایی هات.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی خێمەدانان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سێیەمین ڕۆژدا کۆتایی هات.
ئەو ستاندی هۆشیارکردنەوەیەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازاد (ناڤ بەرلین) دانرا، لە گۆڕەپانی ئەلیکساندەرپلاتز بەردەوام بوو.
لە ستاندەکەدا بە چەندین زمانی جیاواز پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە و بڵاوکراوەکان دابەشکران.
لە دوا ڕۆژی چالاکییەکە، هاوسەرۆکی ناڤ بەرلین، حوسەین یەڵماز، دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد، گوتی: "بەبێ شکاندنی گۆشەگیری تێکۆشانی "دیموکراسی" بەدی نایەت".
یەڵماز ڕایگەیاند، تا شکاندنی گۆشەگیری بەردەوام دەبن لە چالاکی و گوتی: "هەموو دیموکراسیخوازێک، بەتایبەت گەلی کورد و گەلانی بندەست، پێویستە دژی گۆشەگیری هەڵوێستیان هەبێت. پێویستە خەباتی خۆمان لەسەر بناغەی شکاندنی گۆشەگیری و پێشخستنی دیالۆگ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان درێژە پێ بدەین".