لە بەرلین داگیرکاری شەرمەزار کرا
بە پێشەنگایەتی ناو بەرلین و مەجلیسی ژنانی دەست دان دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری بەرلین ڕێپێوان کرا.
بە پێشەنگایەتی ناو بەرلین و مەجلیسی ژنانی دەست دان دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری بەرلین ڕێپێوان کرا.
لە شاری بەرلین دژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری سوپای تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕێپێوان کرا، زۆرێک لە کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و داوای ڕاگرتنی داگیرکاریان کرد.
هاوسەرۆکی فەد-کورد مەندەرەس جانبەگ ناڕەزایەتی بەرامبەر داگیرکاری دەربڕی و ڕایگەیاند دەوڵەتی فاشیستی تورک بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر گەریلا قارەمانەکان، جەختی کردەوە پێویستە لە ئەوروپا دەنگ هەڵبڕن دژی داگیرکاری، ئاماژەی بەوە کرد دووەمین سوپای ناتۆ لە کوردستان تووشی شکست بووە.
لەسەر ناوی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتی تورک بە دانانی بنکەی سەربازی لە کوردستان دەیەوێت داگیرکاری بەرفراوانتر بکات، جەختکرایەوە دەسەڵاتی بکوژی تەیب ئەردۆگان ئامانجی لەناوبردنی کوردانە، بەڵام ناگاتە ئامانجەکەی.
چالاکوانان بە کوردی و ئەڵمانی درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلام، داگیرکەران لە کوردستان دەربچن"یان بەرزکردەوە.