لە بەرلین کەمپەینی " ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" دەستی پێ کرد

کوردستانیان بۆ کەمپەینی " ١٠٠ کارت بۆ ئیمراڵی" کۆبوونەوە و سەندا کارتیان خستە نێو سندووقی پۆستە.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کەمپەینی "١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" دەستی پێ کرد.

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی مەجلیسی دەس تدان و ناڤ بەرلین کۆبوونەوە کارتەکانیان نوسی و لەڕێگەی پۆستەوە ناردیان بۆ ئیمراڵی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لێیە.

هاوسەرۆکی ناڤ بەرلین، حوسەین یەڵماز ئاماژەی بەوە کرد بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەمپەینەکە دەستی پێ کردووە. دووپاتی کردەوە بەبێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خاک و جڤاکەکەمان ئازاد نابێت. بۆیە پێویستە هەمووان بەشداربن.

مەلای مزگەوتی میزۆپۆتامیا، مەلا حەسەن ئۆزکان دووپاتی کردەوە تا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لانەبرێت و ئازادی وی مسۆگەر نەبێت، ناتوانن باسی ئازادی بکەن، پێویستە هەمووان بەشداری هەڵمەتەکە بکەن.

هەروەها مەلا داود ئۆڤسەم ئاماژەی بەوە کرد ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی باوەڕەکانە. پێویستە هەمووان بۆ ئازادی خۆیان و ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی ناوین بەشداری هەڵمەتەکە بکەن.

لە چوارچێوەی کەمپەینەکە سەدان کارت نێردرایە ئیمراڵی و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.