لە بەرلین لەبەرانبەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل، یادی ٤ کورد کرایەوە کە شەهیدکرابوون

٤ کورد کە لە ئەنجامی چالاکی ١٧ی شوباتی ١٩٩٩دا لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەهید کرابوون، یادیان کرایەوە.

ئەنجومەنی کوردستانیانی ئازادی بەرلین، ئەنجومەنی ژنانی دەست دان و خانەوادەی شەهیدان یادی سەما ئاڵپ، مستەفا کورت، سینان کاراکوش و ئەحمەد ئاجاریان کردەوە کە ٢٢ ساڵ لەمەوبەر لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل شەهیدکرابوون.

لە چالاکیەکەدا وتەبێکی ناڤ بەرلین قسەی کرد و وتی، "هەڤاڵانمان بە ئەنقەست شەهیدکران. لەگەڵ ئەوەی کە هەڤاڵانمان نەچوونە ناو باڵیۆزخانەکەش، بەڵام بە ئەنقەست شەهیدکران. بۆ حسابپرسین لە کۆمەڵکوژیەکە لەسەر چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین."

هەروەها تەئکیدی کردەوە کە ئەمڕۆ لێرە رایدەگەیەنین، حساب لەم کۆمەڵکوژیە نایاساییە دەپرسن و وتی، "دوای ئەوەی لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەکان قسەمان کرد، رێگایەک دەدۆزینەوە  و لە ماوەیەکی کەمدا پێشهاتەکان بۆ گەلەکەمان ئاشکرا دەکەین. لێرەدا بەڵێن دەدەین کە چیمان لەدەست بێت درێغی ناکەین."

بۆ شەرمەزارکردنی شەهیدکردنی ٤ کەسەکە، گوڵی ڕەش و وێنە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دانران.

لە چالاکیەکەدا بێوەستان دروشمی ''قاتیل ئیسرائیل '' و ''ژن ژیان ئازادی'' وترانەوە.

ف.ق