لە برێمەن پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی جڤاکی کورد
پۆلیسی ئەڵمانیا لە برێمەن هەڵیکوتایە سەر ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و دەستیان گرت بەسەر کەرەستەکاندا.
پۆلیسی ئەڵمانیا لە برێمەن هەڵیکوتایە سەر ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و دەستیان گرت بەسەر کەرەستەکاندا.
لە شاری برێمەن پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و دەستیان گرتووە بەسەر کەرەستەکانی ناوەندەکەدا.
پشکنینەکە کاتژمێر ٦:٠٠ ی بەیانی دەستی پێ کرد، پۆلیسەکان دو وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دیوارەکەوە هەڵواسرابوو دەستیان بەسەردا گرت.
هەروەها بانگهێشتنامەکانی چاندی کورد کە ٢٤ ی کانوونی یەکەم لە برێمەن ڕێکخرابوو، دەستی بەسەردا گیرا.
هەروەها پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیاسەتمەداری کورد قەدری س.، بە پاساوی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەسەری هەیە، دەستبەسەر کرا.