لە چوارچێوەیی ناڕەزیەتییەکان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەسەر ژێرخانی هەرێمەکانی رۆژئاوا. لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵ، چالاکیەکی شەرمەزارکردنی داگیرکارییەکان ئەنجامدرا.
گەنجانی چالاکوان لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە هوچکیلردە کۆبوونەوە و بە تەقاندی فیشەکی هەوایی، دەستیان بە ڕێکردنکرد. گەنجان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" و " بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا". درێژەیان بە چالاکیەکەیان دەدا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لە شاری بۆردۆی فەرەنسا، کوردستانیان لە وێستگەیی شەمەندەفەری ئەو شارە کۆبوونەوە. بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانەوە دەستیان بە ڕێپێوان کرد. بە پانکارت و دروشم، تاوانە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرییان خستە ڕوو.