لە بێرن یادی بێریڤان ئونال گەریلای یەژەئاستار کرایەوە
لە بێرنی پایەتختی سویسرا بۆ یادکردنەوەی ئارارات زەرزان (بێریڤان ئونال) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، مەراسیمێک ئەنجامدرا.
لە بێرنی پایەتختی سویسرا بۆ یادکردنەوەی ئارارات زەرزان (بێریڤان ئونال) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، مەراسیمێک ئەنجامدرا.
لە بێرنی پایەتختی سویسرا بۆ یادکردنەوەی ئارارات زەرزان (بێریڤان ئونال) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، مەراسیمێک ئەنجامدرا. مەراسیمەکە لە کۆمەڵەی کەلتوری کوردی بێرن ئەنجامدرا. لە زۆر شوێنی سویسرا کوردستانیان و خانەوادەی شەهید بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. هۆڵی بیرهێنانەوەکە بە وێنەکانی شەهید رازێنرانەوە و مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.
زاگرۆس گارزان سیاسەتمەداری کورد لە یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوەی دەکەوێتە سەر شانیان ئەوەیە کە خاوەنداری لە میراسی شەهیدان بکەن و تێکۆشانیان گەش بکەن.
ئاسمین ئەنگین لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد قسەی کرد و یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی کردەوە بە تایبەتی شەهیدانی بەرخۆدانی زاپ. وتیشی ئەم سەدەیە بۆ گەلی کورد سەدەیەکی زۆر گرنگە و ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی نەتەوەیی کورد و پێویستە لەم قۆناغەدا هەموو کەسێک بەرپرسیاری مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات.
سلێمان ئالبێرت رویاهی نوێنەری یەکێتی سوریانەکانی ئەورۆپا رایگەیاند، بۆ کۆتاییهێنان بە عەقڵیەتی دواکەوتویی، پێویستە تێکۆشان بکرێت و باسی ئەوەی کرد کە پێکەوە کۆتایی بەم توندوتیژیە دەهێنن و بەرپرسیاری ژنانی کوردیش بۆ هەموو گەلان دەبێتە هیوا و ئۆمێد.
دواتر شیعر بۆ ئارارت زەرزان خوێندرایەوە. مەراسیمەکە بە نمایشكردنی بەڵگەفیلمێک لەبارەی شەهید ئارارات زەرزان کۆتایی هات.
ف.ق