لە بروکسڵ چالاکی بۆ خاوەنداریکردن لە شەنگال ئەنجامدرا

لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکا لە چالاکیەکدا جموجووڵی سوپای عێراق لە شەنگال شەرمەزارکرا.

هەوڵە تێکدەریەکان و جموجووڵی سەربازی لە شەنگال بەردەوامن. کوردستانیانیان لە ئەوروپا و دۆستەکانیان سیاسەتی قێزەونیان شەرمەزار کرد.

لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکا بە پێشەنگایەتی ناڤ – بەر و یەژەکە – بە، چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا رێککەوتنی پەدەکە و حکومەتی عێراق و جموجووڵی سەربازی سوپای عێراق لە شەنگال شەرمەزارکرا.

چالاکیەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠دا لەبەردەم کۆنسولخانەی عێراق ئەنجامدرا. چالاکوانان پانکارتیان بە کۆنسولخانەکەوە هەڵواسی و دروشمی 'نە عێراق، نە پەدەکە، نە ئەردۆغان و نە داعش ناتوانن شەنگال داگیر بکەن و ئێمە رێگا بە داگیرکەری نادەین" وتەوە.

ف.ق