لە بروکسل پەیکەری ژینا ئەمینی دانرا

لە یەکەمین ساڵیادی کوشتنی کچە کورد، ژینا ئەمینی، لە شاری بروکسل بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ژن، ژیان، ئازادی، پەیکەری ژینا ئەمینی دانرا.

لە یەکەمین ساڵیادی کوشتنی کچە کورد، ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە، لە شاری بروکسل بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی بەلژیکای ژن، ژیان، ئازادی، پەیکەری ژینا ئەمینی لە پارکی شارەوانی گەڕەکی (Woluwe St-Pîerre) لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا دانرا. کۆمەڵە چەپڕەوەکان، لایەنگرانی دیموکراسی و ئاشتی بۆ ئێران و کۆمەڵێک کوردستانی بەشداری مەراسیمەکە بوون. 

بەناوی شارەوانییەوە گوترا: "ئێمە بە دانانی پەیکەری ژنێکی کورد لە گەڕەکەکەمان سەربەرزین. چونکە ژینا ئەمینی سیمبولی سەرهەڵدان و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە. بۆ ئێمە جێی سەربەرزییە".

لە مەراسیمەکەدا، چەند چالاکوانێک پەیامی پشتگیریان پێشکەش کرد.

پاش دانانی پەیکەرەکە، میزەڵانی سەوز و سور و زەرد هەڵدران.