لە بەریتانیاوە تا سویسرا کوردستانیان و دۆستانیان روویانکردە پاریس

بەمەبەستی بەسداری لە رێپێوانی ناوەندی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس، کوردستانیان و دۆستانیان لە بەریتانیاوە روودەکەنە پاریس.

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پارێز بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە لە پاریس رێپێوانێکی ناوەندی ساز دەکرێت. بۆ بەشداربوون لە رێپێوانەکە لە دەیان شاری ئەوروپاوە کوردستانیان و دۆستانیان کەوتنەوەرێ.

بۆ بەشداربوون لە رێپێوانەکەی پاریس لە لەندەنەوە ژمارەیەکی زۆر پاس و ئۆتۆمبێلی تایبەت کەوتنەرێ. لە سەر ئۆتۆمبێلەکان پۆستەرەکانی سەکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین)، لەیلا شایلەمەز (رۆناهی)، ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزل لکێندرابوون.

ژنان و گەنجان گۆرانی شۆڕشگێڕییان وتەوە. بەشداربووانی رێپێوانەکە پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و بێ پسانەوە دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ژیان لە لەندەن دەنیز پۆیراز رایگەیاند، کە ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکان دەوڵەتی تورکە و وتی، "سەرباری ئەوەی کۆمەڵکوژیەکە بە هەموو لایەنەکانیەوە دەزانرێت، بەڵام دەوڵەتی تورک بە ئاشکرایی باس لەوەناکات و هەوڵ دەدات ئەو تاوانە پەردەپۆش بکات. بەڵام ژنانی کورد دەستبەرداری ئەو دۆسیەیە نابن و لێپێچینەوەی لێدەکەن. تێکۆشانی ژنانی کورد بە رۆحی سارا و ئەڤینەکان هەموو کات ئیلهامبەخشی ئازادی گەلانە. ئێمە بەو رۆح و زانینەوە بەشداری لە رێپێوانەکەی پاریس دەکەین".

هەروەها لە هەموو کانتۆنەکانی سویسراوە بە دەیان پاس کەوتوونەتەڕێ. جەماوەرەکە کە لە باسێل کۆبووەوەتەوە بێ پسانەوە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە.

هـ . ب