لە بیلەفێڵد بۆ ئازادیی ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا

کوردستانیان لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەییان، نامەیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

کوردستانیان لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا نامەیان بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد و داواشیان کرد لەو پێناوەدا بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.

کوردستانیان پێش ناردنی نامەکان راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و رایانگەیاند، تاوەکو ئۆجالان ئازاد نەبێت بەردەوامی بە چالاکییەکانیان دەدەن.

ژ.ت