لە چەند شارێکی ئەڵمانیا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هامبۆرگ، لوبەجک و شتۆتگارتی ئەڵمانیا بەڕێپێوانێک شەرمەزارکران.

هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە هامبۆرگ، لوبەجک و شتۆتگارتی ئەڵمانیا بە چالاکی شەرمەزارکران، کوردستانیان کە لەسەر داوای مەجلیسی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی هامبۆرگ لە کاتژمێر 15:00 لە هاوپتمانن پلاتز بەشداری ڕێپێوانی پشتیوانی ڕۆژئاوا بوون و ڕێپێوانیان کرد.

کوردستانیان و دۆستانی کورد لە ڕێپێوانەکە بەدورشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" یان بەرزکردەوە و وێڕای ئاستەنگی پۆلیسی ئەڵمانیا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.

لە شارەکانی لوبەچک و شتۆرتگارت بە پێشەنگایەتی بەرگری کوردستان و پەیەدە چالاکی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەدروشمی "تورکیایی تیرۆرست" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکردنەوەی پانکارتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەرزکرانەوە و داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا.