لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران- نوێکرایەوە
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکران.
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکران.
لە چەند شارێکی ئەوروپا بە چالاکی جیاواز هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا.
لە شاری کێل گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، داوای ناوچەی دژەفڕین بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، سڵاو لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا و خواکورک کرا.
فرایبۆرگ
بەهەمانشێوە لە شاری فرایبۆرگ چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە گردبووەنەوەکەدا دووپاتکرایەوە سوپای تورک بە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەیەوێت شکستەکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بشارێتەوە.
لە چالاکییەکاندا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی یەپەگە و یەپەژە" و "ئەردۆگانی مناڵکوژ" بەرزکرایەوە. پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
زیوریخ
هەروەها لە شاری زیوریخی ئەڵمانیا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا تیرۆرکردنی ژنە چالاکوان فریاد سلێمان شەرمەزارکرا و لە کەسێتی شەهید فریال تەواوی شەهیدان یادکرانەوە.
هەروەها لەسەر ناوی پەیەدە زاهیدە حوسێنی ڕەخنەی لە ئەمریکا و ڕوسیا گرت کە بێ هەڵوێستن بەرامبەر هێرشەکان، دووپاتی کردەوە پێویستە ئەم دوو هێزە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕابگرن. ئەگەر وەها نەکەن مانەوەی ئەم هێزانە لەوێ بێ مانایە. پێویستە ئەمریکا و ڕوسیا گەلی ڕۆژئاوا بپارێزن و هێرشەکان ڕابگرن، ئەگەرنا پێویستە لەوێ بکشێنەوە. هەروەها بانگەواز لە حکومەتی باشوری کوردستان کرا هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل ڕابگرێت، ئەگەر نا دەبێتە هاوبەشی تاوانەکان.
بۆن
بەهەمانشێوە لە شاری بۆن چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکران. چالاکوانان بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا تەنها نییە" یان بەرزکردەوە.
لۆزان
هەروەها لە شاری لۆزان چالاکییەک ئەنجامدرا.
هەروەها لە چالاکییەکەدا چەند وتەیەک پێشکەشکرا، بانگەواز لە ڕێکخراو و دەوڵەتانی نێونەتەوەیی کرا دژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خەڵکی سڤیل هەڵوێست وەربگرن.
ئاماژە بەوە کرا، ڕەوشی گەلی کورد و گەلی فەڵەستین لێک نزیکن، هەردوو گەل خوازیاری ئاشتیین و ڕووبەڕووی قڕکردن و دڕندەیی دەبنەوە، دووپاتکرایەوە ئەگەر چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد نەکرێت ئاشتی پێک نایەت.
پاشان چالاکوانان لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەشداربوون لە کەمپەینی ناردنی ١٠٠ کارت بۆ ئیمراڵی.