لە دانهاگ چالاکی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە شاری دانهاگی هۆڵەندا بە بۆنەی "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری دانهاگی هۆڵەندا بە بۆنەی "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" چالاکی ئەنجامدرا.
بە بۆنەی "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی دانهاگی هۆڵەندا، زنجیرە سیمینارێک ئەنجامدران. لە سیمینارەکە بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرانەوە.
لە سیمینارەکەدا نرخاندن کرا بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و کاریگەری هەڵمەتەکە لەسەر ئاشتی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین. لە چالاکییەکەدا سیمینار پێشکەش کران لەسەر بابەتەکانی وەک "گەڕاندنەوەی بەهای کەسێتی لە جڤاکدا: تێگەی پشت کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک"، "دۆزینەوەی هۆکاری بنەڕەتیی ململانێکان، چارەسەرکردنی ململانێکان: لە ڕۆژهەڵاتی ناوین/ئەوروپا دەتوانرێت بەئاسانی ئاشتی پێک بێت"، "بەردەوامی ئیکۆلۆژی: بنیاتنانی ئابوورییە بەردەوامەکانی خۆمان" و "یەکسانی ڕەگەزی وەک هێزی تاکەکەسی: بۆ وەستاندنی سووڕی خراپی سیستەم".