لە دارمشتادت شەهیدان یادکرانەوە

لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا بەچالاکیەک ئەو ١٠ شەهیدەی لە ڕۆژئاوا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژرابوون و ٤ گەریلا لەچالاکی شۆڕشگێڕیدا شەهیدبوون، یادکرانەوە.

لەچالاکی یادکردنەوەکەدا وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرابوون.

لەیادکردنەوەکەدا بنەماڵەی فەرحان تەمە کە لەڕۆژئاوا شەهیدبوو، مام و ئامۆزای تەمە قسەیانکرد. لەقسەکانیاندا ئەوەیان وت کە فەرحان لای هەموو کەسێک خۆشەویست بوو. هەمووکات شوێنکەوتووی شەهیدان دەبین.

هەروەها مامی فەرحان تەمە زەکی تەمە وتی بەیادکردنەوەی شەهیدانی قامیشلۆ و کۆمەڵکوژی شەنگال دەستی بەقسەکانی کرد و وتی: "ئێمە وەک بنەماڵە لە ٧ هەتا ٧٠ بەڵێنمان داوە بە سەرۆک ئاپۆ و شەهیدان و هەڤاڵی شەهیدان".

یادکردنەوەکە بە درووشمی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایهات.