لە درانسی گەنجان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا ڕژانە سەر شەقامەکان

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی ئازادی، گەنجان لە ناوچەی درانسیی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بە چالاکی کرد.

لە ناوچەی درانسیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گەنجانی کورد لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرشی داگیرکاری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕێپێوانیان ڕێکخست.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بەڕێوەچوو و لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابوویەوە، کە لەسەری نووسرابوو "تێکۆشانی گەلی کورد تاوان نییە، دەنگت بخە پاڵ تێکۆشانی گەلی کورد!".

گەنجان ڕایانگەیاند، قەرزداری گەریلاکانی کوردستان و شەهیدانن. گەنجان داوای زیادکردنی و بەردەوامیدان بە چالاکییەکان و تێکۆشان کرد.

ژ.ت