لە دۆسەڵدۆرف و ساربرۆکن کۆمەڵکوژیەکانی پاریس شەرمەزارکران

لە دۆسەڵدۆرف و ساربرۆکن کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بەچالاکیەک شەرمەزارکران و داوای بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٦ی کانوونی دووەم کرا.

لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شاری دۆسەڵدۆرفی ئەڵمانیا، کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بەچالاکیەک شەرمەزارکران. ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری چالاکیەکە بوون. لە چالاکیەکەدا وێنەی شەهیدانی پاریس و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.

وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەژەکە-ئە مەدیا رۆسا و ئەندامی تەژەکە-ئە فەتۆش گۆکسونگور قسەیانکرد و دیاریانکرد کە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد بە کۆمەڵکوژی بەئامانج گیراون و داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ٦ی کانوونی دوەم لەپاریس کرد.

دواتر گردبوونەوەی گەل تاجەگوڵینەی ڕەشیان لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا دانا.

چالاکیەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایهات.

ساربرۆکن

لەشاری ساربرۆکنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنی شرین ئەلمهولی چالاکیەک ئەنجامدرا. بەدەیان کەس لە کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری چالاکیەکەبوون. لەچالاکیەکەدا وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکی پاریس و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.

دواتر شەهیدانی هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریس یادکرانەوە و تاجینەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم کونسوڵخانەی پاریس دانرا. لەچالاکیەکەدا داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکانی ٦ی کانوونی دوەم کرا.

چالاکی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایهات.